فوئاد حسێن و تۆم باراك باسی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن
9 کاتژمێر پێش ئێستا
237 جار خوێنراوەتەوە
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و تۆم باراك، نێردەی تایبه‌تی ئه‌مریكا له به‌غدا كۆبونه‌وه و له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه، پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له سوریاوه بۆ عێراق گفتوگۆیان كرد، فوئاد حسێن وتویه‌تی، "پێکهێنانی حکومەتی عێراق پرسێکی ناوخۆیە، بە لەبەرچاوگرتنی بۆچونی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی ئەمریکا، وەک هاوپەیمانێک".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه فوئاد حسێن پێشوازیكردوه له تۆم باراک، نێردەی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ توركیا، سوریا و عێراق كۆبوه‌وه و باسیان له پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کرد و جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش لە قۆناغە جیاجیاکاندا کردەوە، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، تۆم باراك پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەنگاوە گرنگە دەربڕی کە حکومەتی عێراق لە گواستنەوەی ئەندامانی داعش لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی سوریاوه بۆ عێراق گرتیه‌به‌ر، لە چوارچێوەی بەهێزکردنی سەروەری عێراق و جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییە یاساییەکانی.
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، عێراق بەردەوامە لە پەیوەندی لەگەڵ ژمارەیەک وڵات بۆ گواستنەوەی هاوڵاتییانی تێوەگلاو لە دۆسیەی تیرۆر بۆ وڵاته‌كانیان، هەروەها ستایشی ڕێککەوتنی حکومەتی تورکیای کرد بۆ پێشوازیکردن لە هاوڵاتیانی تورکیا لەنێو ئەو کەسانەدا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رونیكرده‌وه، فوئاد حسێن و تۆم باراك باسیان لە ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) و حکومەتی کاتی سوریا کرد، هەردولا پشتیوانی خۆیان بۆ ڕێککەوتنەکە و پێویستی پابەندبون بە جێبەجێکردنی دوپاتکردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سوریا.
ئه‌وه‌ش هاتوه، لە کۆبونەوەکەدا باس له په‌یوه‌ندی ئه‌مریكا و ئێران و دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان هەردولا کراوه، فوئاد حسێن جه‌ختی له‌سه‌ر كاریگه‌ری هه‌ر شه‌ڕێك بۆ سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه كرده‌وه، پشتیوانی عێراقی بۆ ڕێبازی ئاشتیانه و پاڵپشتی به هێزه‌كه‌ی بۆ خولی داهاتوی دانوستانه‌کان راگه‌یاند، كه بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتو له جنێف به‌ڕێوه‌بچێت، به ناوبژیوانی عومان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هەروەها بە درێژیی باسیان لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و تەحەددیاتی پەیوەست بە کاندیدکردنی پۆستەکانی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق کرد. نێردەی ئەمریکا دیدگای ئەمریکی لەم بارەیەوە خستەڕو، هاوکات وەزیر دووپاتی کردەوە کە پێکهێنانی حکومەتی عێراق پرسێکی ناوخۆیە، بە لەبەرچاوگرتنی بۆچونی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی ئەمریکا، وەک هاوپەیمانێک.
|