لیستی موچە و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە ره‌وانه‌ی به‌غدا دەکرێت
9 کاتژمێر پێش ئێستا
216 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لیستی موچەی مانگی شوبات و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە لەلایەن تیمی تەکنیکی وه‌زاره‌ته‌كه ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، ئێوارەی ئه‌مڕۆ دوشەممە لیستی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی کانونی دوەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سبەی سێشەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری ده‌ڵێت، هەندێک زانیاری و هەواڵی نادروست لە سەر لیستی موچە و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکیان نییەو تێکڕایان ناڕاستن.
|