مەزڵوم عەبدی: یەکێک لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی ڕۆژاڤا زمانە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
212 جار خوێنراوەتەوە
مەزڵوم عەبدی، فهرماندهی گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) له پهیامێكدا له ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، رایگهیاند، یەکێک لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی شۆڕشی ڕۆژاڤا شۆڕشی زمانە، کە وایکردوە هەموان بە ئازادی بە زمانی دایکی خۆیان قسە بکەن.
مەزڵوم عەبدی ئهمڕۆ شهممه له پهیامێكی ڤیدیۆیدا له رۆژی زمانی دایكدا، رایگهیاند، "گەلی کورد لە رابردودا ڕوبەڕوی ئاستەنگی بەرچاو بوەتەوە، کە زمانی کوردی بە تایبەتی لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا قەدەغە بو، ئەوەش ڕێگربو لە ئازادی ڕادەربڕین و پاراستنی میراتی کولتوری".
ئاماژهی بهوهشكردوه، یەکێک لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی شۆڕشی ڕۆژاڤا شۆڕشی زمانە، کە وایکردوە هەموان بە ئازادی بە زمانی دایکی خۆیان قسە بکەن نەک تەنیا کوردی، بەڵکو هەمو ئەو زمانانەی دیکە کە لە ناوچەکەدا قسەیان پێدەکرێت. هەروەها تیشکی خستە سەر ڕۆڵی بەرچاوی دامەزراوە ڕۆشنبیری و پەروەردەییەکانی ئیدارەی خۆسەر لەو ڕوەوە.
مەزڵوم عەبدی سڵاوی خۆی ئاڕاستەی هەمو ئەو کەسانە کرد کە لە بواری زمان لە چوارچێوەی دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆسەردا کاردەکەن، رونیكردهوه، "فەرمانی ژمارە 13 و ناساندنی زمانی کوردی وەک زمانی نەتەوەیی هەنگاوێکی گرنگه کە ڕەنگدانەوەی ئەو هەوڵانەیە کە بۆ پاراستنی شوناسی زمانەوانی و کولتوری دراون و دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی دەستکەوتەکانی شۆڕش لە ڕۆژاڤایه".
|