نێچیرڤان بارزانی: پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی داهاتووی کوردستانە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
227 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی زمانی دایک دا دەڵێت، شانازی دەکەن کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاتە و زمانە جیاوازەکانە.
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، شانازی دەکەین کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاته نهتهوهیی و ئایینی و زمان و کولتوورە جیاوازەکانە.
پابەندیمان بە برهوپێدان و پێشخستنی زمانی دایک بۆ هەمووان دووپات دەکەینەوە؛ لە زمانی کوردییەوە تا زمانی پێکهاتە نەتەوەیییەکان (تورکمانی، سریانی و ئەرمەنی).
پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
|