پەیامی نوێی وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر دانوستاندن و جەنگ
1 کاتژمێر پێش ئێستا
34 جار خوێنراوەتەوە
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: "گفتوگۆکانمان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لە جنێڤ زۆر باش بوون. لەبارەی سزاکانی سەر ئێران و پرۆگرامی ئەتۆمی قسەمان کرد."
بەشێک لە قسەکانی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران:
هێرشی سەربازی چارەسەر نیە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەمان، چونکە هێرشەکانی پێشوو نەیانتوانی لەناوی بەرن
ئێران ئامادەیە لە ماوەی ٢ تا ٣ ڕۆژی داهاتوودا ڕەشنووسی خۆی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئەگەری لەگەڵ ئەمریکا ئامادە بکات.
ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە گوایە ئەمریکا داوای "پیتاندنی سفر"ی کردووە، یان ئێران پێشنیازی "ڕاگرتنی ٢ تا ٣ ساڵە"ی کردووە.
هەردوولا لەسەر کۆمەڵێک "بنەمای ڕێبەر" گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
پرسی ئەتۆمی هیچ چارەسەرێکی سەربازیی نییە و تەنها لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر دەبێت، بەتایبەت دوای ئەو گرژییە سەربازییانەی دوایی کە لە ناوچەکەدا ڕوویان داوە.
هیوادارم ئەو کەسانەی کە بەدوای شەڕدا دەگەڕێن و دەیانەوێت ئەمریکا جارێکی تر ڕابکێشنە ناو شەڕێکی ناپێویست و کارەساتبار، سەرکەوتوو نەبن و ڕێگە بدەن ئێمەی دیپلۆماتەکان پێکەوە کار بکەین و بگەینە چارەسەرێکی دیپلۆماسی؛ کە بڕوام وایە ئەم چارەسەرە لەبەر دەستە و دەکرێت لە ماوەیەکی کورتدا بەدەست بێت.
|