ئەمریکا سەرجەم هێزەکانی لە سوریا دەکشێنێتەوە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  44 جار خوێنراوەتەوە

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا، واشنتن بەنیازە لە ماوەی دو مانگی داهاتودا سەرجەم هێزه‌كانی له‌ سوریا بکشێنێتەوە، كه‌ له‌ ئێستادا ژماره‌یان هه‌زار سه‌ربازه‌.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، واشنتن کۆتایی بە بونی خۆی لە سوریا دەهێنێت، دوای ئەوەی حکومەتی سوریا کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر ئەو وڵاتەدا درێژکردەوە و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) بە سەرکردایەتی کورد کە سەردەمانێک کلیلی بەرەنگاربونەوەی داعش، بەڵێنیانداوه‌ لەگەڵ دەوڵەتەکەدا تێکەڵ ببن.

هەروەها تۆڕی تەلەفزیۆنی سی بی ئێس بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا کە ناویان نەهێنراوە، باسی لەو پلانە کردوە كه‌ به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه‌ له‌ماوه‌ی دو مانگی داهاتودا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ئەو بڕیارە دوای ئەوە دێت کە هێزەکانی ئەمریکا لەم دواییانەدا لە هەندێک بنکە لە سوریا کشانەوە لەوانە ئەلتەنف و ئەلشەدادی کە لە شەڕی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دژی داعش بەکارهێنران.

واشنتن لە دوای ڕوخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە لە کۆتایی ساڵی 2024 لە دەسەڵاتە نوێیەکانی سوریا نزیکبوەتەوە و هەزاران چەکداری داعشی لە زیندانەکانەوە گواستوه‌تەوە بۆ دامەزراوە ئەمنییەکان لە عێراق.

هەروەها ئەمریکا توانا سەربازییەکانی خۆی لە نزیک ئێران بنیات دەنێت، کە بەرپرسان به‌ڵێنیانداوه‌ وەڵامی هەر هێرشێک بدەنەوە بە گەمارۆدانی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە