كۆنگرێسی ئەمریكا: ئەحمەد شەرع پێچەوانەی بەڵێنەكانی دەجوڵێتەوە

4   کاتژمێر پێش ئێستا  38 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەو هێرشانەی مانگی ڕابردو كرانە سەر هێزەكانی هەسەدە كە هاوپەیمانی ئێمەن، قبوڵكراو نییە و شەرع پێچەوانەی بەڵێنانەكانی هەڵسوكەوت دەكات، لەكاتێكدا  ئەمریكا بە مەرجی پاراستنی كەمینە ئاینی و نەتەوەییەكان سزای لەسەر سوریا هەڵگرتوە.

براین ماست، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا لە كۆبونەوەی لیژنەكە لەبارەی بارودۆخی سوریا رایگەیاند، لەماوەی رابردودا چەندین روداومان بینوە لە دژی چەندین كەمینەی ئاینی و نەتەوەییەكان، چەندین ئاڵنگاری هەن لە سوریا بۆ ئەوەی بگەنە حوكمڕانیەكی باش.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ سەرۆكی سوریا كۆبونەوەم كرد، باسی چەندین پرس و ئاڵنگاریمان كرد، بەتایبەت چەكدارە بیانیەكان كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن، هەروەها ئەو هێرشانەیكرانە سەر هەسەدە كە هاوپەیمانی ئێمەن قبوڵنەكراوە، چەندین هەنگاو هەن كە لە دژی هەسەدە نراون و لە دژی ئەو زیندانانەی كە چەكدارانی داعشی تیادایە، ئەمە جێگەی نیگەرانیە.

باسی لەوەشكرد،  دەزانین سەرۆكی سوریا پێشتر چەكداری ئەلقاعیدە بوە، شەرع پێیویتن ئەو دەیەوێت خۆی لە رابردوی رزگاربكات و بە دوای ئەوەیە كار بۆ گەلەكەی بكات، بەڵام ئێستا سوریا هیچ نزیكى نیە لەو شوێنەی كە پێویستە لێی بێت، ئەمریكا ئاسودە نییە بەوەی لە سوریا رودەدات، بۆ دواوە دەچێت، ئەوەى لە دژی كورد و عەلەوی و دروز كراوە مەلەكردنی پێچەوانەیە.

سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێس جەختیشكردەوە، شەرع هیچ چەكێكی سپی لە ئەمریكاوە پێنەدراوە، سزاكانیان لەسەر سوریا لاداوە بۆ ئەوەی كاری باش بۆ وڵاتەكەی بكات، بەڵام پێیانوتوە كە مەرجەكان جێبەجێبكات، لەوانەش تێكەڵكردنەوەی هێزەكان و پاراستنی كەمینە ئاینی و نەتەوەییەكان.

لەبارەی ڕێككەوتنەكەی هەسەدە و حكومەتی دیمەشق براین ماست باسی لەوەشكرد، ئەو رێككەوتنەكەی مانگی پێشو لەنێوان ئەحمەد شەرع و جەنەڕاڵ مەزڵوم كرا من بینم، هەنگاوێكی باشبو، بەڵام ئەمریكا چاوەڕێی كردارە نەك قسە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە