فه‌رهاد شامی: گه‌مارۆی كۆبانێ هه‌ڵنه‌گیرێت، رێكه‌وتنه‌كه شكستده‌هێنێت
10 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
فه‌رهاد شامی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ندین به ڕێككه‌وتنه‌كه تا هه‌مو بڕگه‌كانی وه‌كخۆی جێبه‌جێده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌مارۆی سه‌ر كۆبانێ هه‌ڵنه‌گیرێت، ڕێككه‌وتنه‌كه شكستده‌هێنێت و ده‌شڵێت، "هه‌وڵ و ئیستفزاز له‌لایه‌ن گروپه‌كانی سه‌ر به توركیاوه هه‌یه بۆ تێكدانی ڕێككه‌وتنه‌كه".
فه‌رهاد شامی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ڕوناهی ڕایگه‌یاند، بۆ گه‌یشتن به پلانه‌كانیان و به‌جێهێشتنی گه‌له‌كه‌مان، شانده‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق له‌سه‌ره‌تاوه پێداگرییان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانمان ده‌كرد، به‌ڵام له سایه‌ی قوربانیدانی شه‌هیدانمان ڕێككه‌وتنی كۆتایی هاته ئاراوه، به‌بێ ئه‌وان ناوی كورد و ڕۆژاڤا بونی نه‌ده‌بو، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌كه‌شی كراوه چه‌ندین بڕگه‌ی له‌خۆگرتوه، ئێمه‌ش بڕیارمانداوه پابه‌ند بین به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه تا هه‌مو بڕگه‌كانی جێبه‌جێده‌كرێن.
فه‌رهاد شامی هۆشداریدا له‌وه‌ی، "ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی به‌سه‌ر كۆبانی سه‌پێنراوه هه‌ڵنه‌گیرێت، ڕێككه‌وتنه‌كه شكستده‌هێنێت" و ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هه‌وڵ و ئیستفزازی له‌لایه‌ن گروپه‌كانی سه‌ر به توركیاوه هه‌یه بۆ تێكدان و رێگریكردن له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه".
باسی له‌وه‌شكرد، یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) سیما تایبه‌تی خۆیان ده‌پارێزن، هه‌ندێك له هه‌ڤاڵانی ژنیش بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی لیواكان ده‌ستنیشانده‌كرێن، ناوی كاندیده‌كانمان بۆ پۆسته حكومییه‌كان پێشكه‌ش كردوه.
|