لەکاتی بەربانگ کردنەوە ئەم ڕێنماییانە جێ بە جێ بکەن

2025-03-03  288 جار خوێنراوەتەوە

پزیشکێکی پسپۆر دەڵێت، بەربانگ بکەنەوە به‌ یەك تا سێ ده‌نک خورما له‌گه‌ڵ یەك تا دوو په‌رداخ ئاوی شلەتێن و واباشترە نوێژ بكەن و پاشان لەسەر سفرە دانیشن بۆ نان خواردن.

د. بەدر قادر، پسپۆڕی گیا دەرمان لە نووسینێكدا چەندین ڕێنمایی تەندرووست دەخاتەڕوو، كە پێویستە ڕۆژوانان لە كاتی بەربانگدا جێ بەجێی بكەن.

دەقی نووسینەكەی بەمجۆرەیە:-

یەكەم- بەربانگ بکەنەوە به‌ یەك تا سێ ده‌نک خورما له‌گه‌ڵ یەك تا دوو په‌رداخ ئاوی شلەتێن و واباشترە نوێژ بكەن و پاشان لەسەر سفرە دانیشن بۆ نان خواردن.

دووەم– کاسەیەک زەڵاتە بخۆ ھەوڵبدە سێ تا پێنج جۆر سەوزە بێت بە ئارەزووی خۆت و یەك  کەوچک سرکەی سێو، یەك کەوچک سرکەی ھەنار، یەك کەوچک زەیتی زەیتون، نیو کەوچک پونگ یان رەیحان یان زەنجەبیل یان جاترەی تێبکەن.

سێیەم- قاپێک شۆربا یان سوپ بەتایبەتی نیسک یان ماش بە ئاوی مریشک و گێزەر ھەر ڕۆژەی بە جۆرێک بخۆن.

چوارەم- ھەموو جۆرە خواردنێک بخۆ، بەڵام ڕۆژانە یەك جۆر خواردن بخۆ و کەمیش بخۆن.

پێنجەم-  زۆر لەسەر سفرە دامەنیشن

شەشەم- تا دەتوانی خۆت بەدووربگرە لە خواردن و خواردنەوە گازییه‌کان، و خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیاتی خراپ و شیرینی زۆر و ئیشی هه‌ویر و سارده‌مه‌نی و سورکراوە و ڤاست ڤوود و خواردنی قورس لەسەر گەدەت.

حەوتەم- دواتر چایەك ئامادە بكەن و ھێل و دارچین و گولە بەیبون و گولە باخی تێبکە بۆ ئەوەی ژانەسەر و ستێریس کەم بکاتەوە.

هەشتەم- شەربەتێکی سرووشتی ئامادە بکەن یان سێ پارچە میوە بخۆن.

نۆیەم- تا کاتی نووستن ھەوڵبدەن ئاو بخۆنەوە بەجۆرێك شەوانە دوو تا هەشت كوپ ئاو بخۆن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە