ئێران لەبارەی هێرشەکەى سەر کۆرمۆر هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند
2 کاتژمێر پێش ئێستا
175 جار خوێنراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: وڵاتەکەی هەرچەشنە هێرشێک بۆ سەر کێڵگە غازییەکان لە هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکات، دەشڵێت: پشتیوانی لە هەموو ئەو دەستپێشخەرییانە دەکەین، کە ئامانجیان هاوکاری و دەستەبەرکردنی ئاسایشە لە سنوورەکان.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشى سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوانیدا ڕایگەیاند، ئێران به تەواوی ئیدانەی هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوەکانی غاز له هەرێمی کوردستان دەکات.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئێران پشتیوانی لە هەموو ئەو دەستپێشخەرییانە دەکات، کە ئامانجیان هاوکاری لەگەڵ لایەنە عێراقییەکانە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە سنوورەکاندا.
ئەوەشی خستەڕوو، هەندێک لایەن بە ئیسرائیلیشەوە درێغی ناکەن لە بەکارهێنانی هیچ بیانوو و ئامرازێک بۆ هاندانی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا.
شەوى ٢٦ـی مانگى ڕابردوو لە ڕێگەى مووشەکەوە هێرشكرایە سەر کێڵگەى بەرهەمێنانى غازى کۆرمۆر، کە بەهۆیەوە سێ ڕۆژ كارەبا لە بەشێکى زۆرى هەرێمى کوردستان کوژایەوە.
|