ئاڵوگۆڕ‌ی پۆستی وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئه‌نجامدرا
2 کاتژمێر پێش ئێستا
10 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕ‌ۆ 1ی12ی2025، له‌مه‌راسیمێكدا به‌ئاماده‌بوونی سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌نوێنه‌ری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ئاڵوگۆڕ‌ی پۆستی لێپرسراوی راگه‌یاندن و وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له سلێمانی كرا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا عه‌قید سه‌لام عه‌بدولخالق پاش زیاتر له دوو ساڵ له‌پۆسته‌كه‌ی به‌خشراو له‌جێگه‌ی عه‌قید كارزان شێركۆ ده‌ستبه‌كاربوو، له وته‌یه‌كیشیدا عه‌قید سه‌لام عه‌بدولخالق سوپاسی میدیاكانی كرد، كه له‌ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵدا هاوكار و هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم بوون بۆ گه‌یاندنی زانیارییه‌كان و هیوای خواست، له‌داهاتوودا زیاتر په‌ره به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و میدیاكان بدرێت و هه‌ردوولا وه‌ك یه‌ك هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ گه‌یاندنی زنیاری راست ودروست به‌وه‌رگران.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ٧ڕۆژ عه‌قید سه‌لام عه‌بدولخالق بۆ ئه‌ركێكی نوێ راده‌سپێردرێت.
هاوكات عه‌قید كارزان شێركۆ لێپرسراوی راگه‌یاندن و وته‌بیژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ زیاتر گرنگیدان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و میدیاكان و ئاواته‌خوازین له‌ساڵی داهاتوودا زیاتر گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ میدیاكاران بده‌ین، له‌پێناو گه‌یاندنی زانیاری راست و دروست به هاووڵاتیان.
هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆی بۆ رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران دووپاتكرده‌وه‌و داوای له‌میدیاكارانیش كرد پشتیوانی ده‌زگای ئاسایش بن له گه‌یاندنی زانیارییه دروسته‌كان.
|