ریال مەدرید بەزەحمەت بردییەوەو ئارسیناڵ کەرنەڤاڵی گۆڵکردنی هەبوو

2025-03-05  137 جار خوێنراوەتەوە

ریال مەدرید بەزەحمەت بردییەوەو ئریال مەدرید لە نێو یاریگەی خۆیدا بەزەحمەت لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی هاوشاریی بردەوە لە یاریی چوونی قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ. ئارسیناڵ کەرنەڤاڵێکی گەورەی گۆڵکردنی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی هەبوو و دۆرتمۆندیش ئەرکەکەی لە خۆی زەحمەتکرد.
 
یانەی ریال مەدرید لە دێربیی یەکەمی مەدرید لە چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ، بەدوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا و هەفتەی داهاتوو لە نێو یاریگەی میترۆپۆلیتانۆ بەرامبەر هەمان یانە یارییدەکاتەوە.
 
ریال مەدرید لەسەرەتای یارییەکەوە گوشاری لەسەر رکابەرەکەی دروستکرد، هەرزوو پاسێکی جوانی فیدریکۆ ڤاڵڤێردی، رۆدریگۆی لە باڵی راستەوە گەیاندە ناوچەی سزای ئاتلێتیکۆ و پاش یارییکردن بەبەرگریکەرانی ئەو یانەیە، گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.
 
جولیان ئالڤارێزی ئەرجەنتینی بەرلەوەی گێمی یەکەمی یارییەکە کۆتایی بێت، بەهەمان سیناریۆ لە باڵی چەپەوە گۆڵی یەکسانبوونی بۆ یانەکەی تۆمارکرد. بەڵام برایم دیاز لە گێمی دووەمدا، لە ئەنجامی هەوڵێکی تاکەکەسی گۆڵی دووەمی ریال مەدریدی تۆمارکرد و یانەکە بەبراوەیی لە یاریگە چووە دەرەوە.
 
ئارسیناڵی ئینگلیزی، بەپێچەوانەی هەموو پێشبینییەکانەوە، لە دەرەوەی یاریگەی خۆیەوە بەسەرکەوتنێکی گەورە و بەئەنجامی 7 - 1 بەرامبەر ئایندهۆڤنی هۆڵەندی گەڕایەوە.
 
گۆڵەکانی ئارسیناڵ لەلایەن هەریەکە لە گوراین تیمبەر، ئیسان نوانێزی، میکێل مۆرینۆ، مارتن ئۆدیگارد (دوو گۆڵ)، لیساندۆر ترۆسارد و ریکاردۆ کالافیۆرییەوە تۆمارکران.
 
یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند لە یاریگەی خۆیدا، میوانداریی لیلی فەرەنسیی کرد، بەڵام ئەنجامێکی باشی بەدەستنەهێنا و 1 - 1 لەگەڵ ئەو یانەیە یەکسانبوو.
 
کەریم ئادیمی گۆڵی پێشکەوتنی دۆرتمۆندی تۆمارکرد، بەڵام هاکان ئارالسۆن ئەنجامەکەی بۆ لیل یەکسانکردەوە و یارییەکەش بەهەمان ئەنجام کۆتایی هات.
 
لە یەکەم یاریی قۆناخەکەدا، ئاستۆن ڤێلا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە 3 - 1 لە کلەب برووجی بەلجیکیی بردەوە.
 
یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناخەکە بڕیارە شەوانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێن.ارسیناڵ کەرنەڤاڵی گۆڵکردنی هەبوو


   ئەمانەش بخوێنەرەوە