سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند ده‌بێته سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان
2025-03-04
164 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رچاوه‌ی باڵا لە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە میدیاکانی ڕاگه‌یاند، سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند پۆستی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان وه‌رده‌گرێت.
ئێستا تارق عه‌بدوڕه‌حمان، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانه، به‌ڵام بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند ببێته شوێنگره‌وه‌ی و وه‌ك سه‌رۆكی نوێی فیدراسیۆنەکە ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند، ئه‌ستێره‌یه‌كی ناسراوی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه، پێشتر ئه‌زموونی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێری تاقیكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه و له‌و پۆسته به‌رده‌وام نه‌بووه.
هەروەها بەپێی زانیارییەکان محه‌ممه‌د خۆشناو كاپتنی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان.
|