رێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە
2025-10-01
86 جار خوێنراوەتەوە
دوای دیاری کردنی ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. رێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوکرایەوە ئەم کارانەش قەدەغەکران:
بانگەشەی هەڵبژاردن لەو رۆژەوە دەستپێدەکات کە کۆمسیۆن بە رەسمی رایدەگەیەنێت و 24سەعات پێش دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەت کۆتایی دێت
بەکارهێنانی دامەزراوە و بینای وەزارەتەکان، ئۆتۆمبێلی دەوڵەت، دروشمی رەسمی دەوڵەت و پارەی گشتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
هیچ فەرمانبەرێکی دەوڵەت و هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بۆیان نییە دەسەڵاتی خۆیان بۆ بانگەشەکردن بۆ خۆیان یان بۆ هیچ کاندیدێک بەکاربهێنن.
دەرکردنی فەرمانی دامەزراندن، بەخشینی زەوی و دەرکردنی سوپاسنامە لە کاتی بانگەشەدا بە سەرپێچی دادەنرێت.
گ بانگەشەکردن لەناو بنکە و وێستگەکانی دەنگدان و بە دووریی کەمتر لە 100مەتر لێیانەوە قەدەغەیە.
هەروەها بەکارهێنانی مزگەوت و کڵێسا و پەرستگاکانی تر بۆ بانگەشە رێگەپێنەدراوە.
بانگەشە نابێت هانی توندوتیژی، رق و کینە و بیری تەکفیری و تایەفەگەری بدات. هەروەها ناوزڕاندن و لەکەدارکردنی کاندیدەکان قەدەغەیە.
|