لە 48 کاتژمیری داهاتوودا نەوتی هەرێم هەناردە دەکرێتەوە
2025-09-25
253 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دەڵێت، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا، دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
وەزارەتەکە دەڵێت، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، پاش رێکەوتنی سێقۆڵیی نێوان هەردوو وەزارەت و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی هەرێم، لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رێکەوتن.
دەشڵێت: لە ماوەی ئەم 48 کاتژمێرەدا، دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت."
ئهمڕۆش محەمەد شیعە سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس رایگهیاند، "ئەمڕۆ گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژویی کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لەو کێڵگانە وەردەگرێت کە دهكهونه هەرێمی کوردستانهوه و لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا هەناردەی دەرەوەی دەکات".
راشیگهیاندوه، "ئهم ههنگاوه دەبێتە هۆی دڵنیابون لە دابەشکردنی یەکسانی سامان و هەمەچەشنکردنی شوێنەکانی هەناردەکردن و هاندانی وەبەرهێنان".
|