ئەمریكا بۆ بەرپرسانی هەرێم: جەخت لە حوکمڕانی شەفاف و چاکسازی دەكەینەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، سەردانی هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەت كرد و جەختی لەسەر بۆ تێکشکاندنی داعش و پێشخستنی سەقامگیری ناوچەیی كردوە، لە ھەمان کاتدا جەختی لەسەر گرنگی حوکمڕانی شەفاف و چاکسازی کردەوە.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، کونسوڵی گشتی گرین پێشوازی لە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ئەدمیرال بڕاد کوپەر کرد لە ھەولێر. ئەدمیراڵ کوپەر چاوپێکەوتنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران کرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، کوپەر جەختی لەسەر پابەندبونی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کردەوە بۆ تێکشکاندنی داعش و پێشخستنی سەقامگیری ناوچەیی، لە ھەمان کاتدا جەختی لەسەر گرنگی حوکمڕانی شەفاف و چاکسازی کردەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە سەرۆكایەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئهدميراڵ كوپهر، سوپاسى ڕۆڵى ههرێمى كوردستانی له بهرهنگاربونهوهى داعش و تێكشكاندنیدا كردوە و پابهنديى ئهمريكاى بە پشتگيرى له عێراق و ههرێمى كوردستان وهك هاوپهيمان دوپاتكردهوه و ئاماژهى بهوه دا كه وڵاتهكهى به بايهخێكى زۆرهوه لهو پهيوهندييانه دهڕوانێت.
لایخۆیەوە سەرۆكایەتی حكومەتیش ڕایگەیاند، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ، ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمان و هاوبەشی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا کردوە و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
|