لە سلێمانی تەقە لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند کرا
12 کاتژمێر پێش ئێستا
275 جار خوێنراوەتەوە
لە هێرشێکی چەکداریدا رۆژنامەنووس هێمن مامەند لەگەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی بریندار کرا و ئێستا لە ژووری نەشتەرگەرییە
هێرشەکە نزیک کاتژمێر 07:30ی ئێوارە بووە. ڕەحمان غەریب رێکخەری سەنتەری میترۆ دەڵێت، "دوو فیشەکی بەرکەوتووە؛ یەکێکیان بەر قۆڵی و ئەوی دیکەیان بەر کەمەری.
هاوکای سەندیکای ڕۆژنامەنوسان لقی سلێمانی دەڵێت ژینگەی میدیای سلێمانی رۆژنامەنووسی تێدا تیرۆر نەکراوە، با ھەموومان ھاوکارو ھاریکاریی یەکتر بین تا پایتەختی رۆشنبیریی ھەرێمەکەمان بە پاکی و بە جوانیی بۆ میدیاکاران بمێنێتەوە..
دەقی ڕاگەیەندراوی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان:
ھەوڵی تیرۆرکردنی ھێمن مامەند کارێکی ترسنۆکانەیە
تەقەکردن لە رۆژنامەنووس ھێمن مامەند رەفتارێکی ترسنۆکانەو دوورە لە کارو پیشەی خەڵکی ئازا، چونکە رۆژنامەنووس ھەڵگری چەک نیە تا بە چەک تەقەی لێبکرێت و ئەم حاڵەتەش دەچێتە خانەی ھەوڵدان بۆ تیرۆرکردن..
سوپاس بۆخوا ناوبراو ئێستا باری تەندروستی زۆر باشە..
داواکارین دەزگا بەرپرسەکان لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم بابەتە بکەن و ئەنجامدەران ئاشکرا بکەن، چونکە ژینگەی میدیای سلێمانی رۆژنامەنووسی تێدا تیرۆر نەکراوە، با ھەموومان ھاوکارو ھاریکاریی یەکتر بین تا پایتەختی رۆشنبیریی ھەرێمەکەمان بە پاکی و بە جوانیی بۆ میدیاکاران بمێنێتەوە..
لقی سلێمانی
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
٢/٩/٢٠٢٥
|