لە هەڵبژاردنی پەلەمانی عێراق چ گۆڕانکارییەک ڕوویداوە؟

2025-09-01  97 جار خوێنراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق چەند ڕێکارێکی نوێی دەنگدان بۆ ٧ڕۆژ ئاشکرا دەکات و دەڵێت دوای دەنگدان پەنجە مۆرکردن نامێنێت و شتێکی زیادە بووەولابراوە جەختیش لەوە دەکاتەوە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە٧ڕۆژی راگەیاند پڕۆسەی دەنگدانی ئەزموونی لە شاری سلێمانی بە سەرکەوتو بەڕێوەچوو، هەموو ئەو ڕێکارانەش کە لە پڕۆسەی ئەزمونیدا ئەمجامدراون هەمان ئەو ڕێکارانەیە کە لە ڕۆژی دەنگداندا ئەنجامدەدرێت.

بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وتیشی : لە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کامێرا زیادیکردووە و لە ڕێگەیەوە وێنەیەکی دەنگدەرەکە دەگرێت ئەمەش دڵنیایی دەدات بەو کەسانەی کە پەنجەمۆری ئەلیکترۆنیان ناخوێندرێتەوەو لەو ڕێگەیەوە  دەنگدەران پڕۆسەی دەنگدانەکە ئەنجام دەدەن  

لەبارەی پەنجە مۆرکردنیشەوەوە ئامانج عەزیز وتی دەنگدانی مانگی ١١ ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدوای ئەوەی دەنگدەر دەنگەکەی دەدات، پەنجەی مۆر ناکات  چونکە ئەو پەنجە مۆرکردنە شتێکی زیادە بووە بۆیە لابراوە.

لە بارەی ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی عێراق ئامانج عەزیز دەڵێت بەشێکی زۆری ئامادەکارییەکان تەواو بوون ئەوەی ماوە تیروپشک بۆ فەرمانبەرەکانی ڕۆژی دەنگدان بکرێت دڵنیایشیدا کە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت و ئەوان پابەندن بەو وادەیەی کە دیاریکراوە.

سەبارەت بەو دەنگدارانەی کە یەکەم جاریانە دەنگ دەدەن وتی لەدایکبوانی ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەیان زیاد لە ١٥ هەزار دەنگدەرن و مافی ئەوەیان هەیە پڕۆسەی دەنگدان ئەنجام بدەن   .

لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاد لە ملیۆنێک و دووسەد هەزار دەنگدار پڕۆسەی بایۆمەتری ئەنجام داوەو مافی ئەوەیان هەیە کە بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق بکەن.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە