گرنگی ڕۆژوو گرتن بۆ لەشی مرۆڤ چییە؟
2025-03-02
422 جار خوێنراوەتەوە
كاتێك مرۆڤ بۆ ماوەیەكی زۆر خۆی لە خواردن و خواردنەوە بەدوردەگرێت، چەند گۆڕانكارییەك بەسەر جەستەدا رودەدات، کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک ئەو گۆڕانكارییانەی بڵاوكردوەتەوە.
1. چارەسەرکردنی بەشێکی زۆری کێشەکانی کۆئەندامی هەرس، لە ڕێگەی پێدانی پشویەک بۆ کۆئەندامی هەرس و کەمکردنەوەی ئەنزایمەکانی هەرسکردن و یارمەتیدانی هاوسەنگ ڕاگرتنی شلەکانی ناو جەستە.
2. بەهێزکردنی تەندروستی دڵ و بۆریەکانی خوێن لە ڕێگای دابەزاندنی چەوری سیانی و کولیستڕۆڵی خراپ لە خوێن و دابەزاندنی فشاری خوێن.
3. بەدەست هێنانی کێشی نمونەیی و چارەسەری قەڵەوی و زۆری کێش.
4. یارمەتی دانی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرەی خوێن.
5. پاراستن و بەهێزکردنی تەندروستی پێست و کەمکرندنەوەی نیشانەکانی هەندێك نەخۆشی پێست وەک، زیپکە و هەوکردنی پێست بە هۆی بەکتریاوە.
6. پاکردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوەیەکان، بەهێزکردنی تەندروستی جگەر و کۆئەندامی بەرگری لەش، خۆپاراستن لە هەوکردن.
7. هەلێکە بۆ وازهێنان لە ماددە کحولیەکان و جگەرکێشان.
تێبینی: بۆ بە دەستهێنانی ئەم سودە تەندروستیانە پێویستە کەسی ڕۆژوان پاپەند بێت بە ڕێنمییاییەکانی شێوازی خۆراک و ستایلی ژیانی دروستی مانگی ڕەمەزان.
|