چەند زانیارییەك لەبارەی كەمخوێنی بەهۆی ئاسن و نیشانەكانی
2025-02-28
226 جار خوێنراوەتەوە
تەلاری پزیشکی شیفای عەربەت بڵاویكردەوە، کەمخوێنی بەهۆی کەمی ئاسن حاڵەتێکی باو و ئاساییە و کاتێک ڕوودەدات کە جەستەت بەشی پێویست ئاسنی تێدا نەبێت بۆ بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و جەستەت ئەو ئۆکسجینە بەدەست ناهێنێت کە پێویستی پێیەتی، ئەمەش دەبێتە هۆی ماندوێتی و لاوازی و کۆمەڵێک نیشانەی تر.
تەلاری پزیشکی شیفای عەربەت لەبارەی نەخۆشی كەمخوێنی ئاسن و نیشانەكانی نوسینێکی بڵاوكردەوە:-
کەمخوێنی بەهۆی کەمی ئاسن حاڵەتێکی باو و ئاساییە و کاتێک ڕوودەدات کە جەستەت بەشی پێویست ئاسنی تێدا نەبێت بۆ بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و جەستەت ئەو ئۆکسجینە بەدەست ناهێنێت کە پێویستی پێیەتی، ئەمەش دەبێتە هۆی ماندوێتی و لاوازی و کۆمەڵێک نیشانەی تر.
نیشانەکانی کەمخوێنی ئاسن بریتین لە:-
ماندوبوونی بەردەوام
بێ هێزی
زەردهەڵگەرانی پێست
ئازاری سنگ، خێرا لێدانی دڵ یان تەنگەنەفەسی
سەرئێشە، سەرگێژخواردن یان سەرسووڕان
ساردبوونی دەست و پێ
چۆنیهتی دهستنیشانكردنی نەخۆشییەكە:-
بۆ دهستنیشانكردنی ئهم حاڵهته پێویسته پشكنینی ڕێژهی ئاسن یان پشكنینی ڕێژهی ئاسنی خهزنكراو ئهنجامبدهین .
|