رۆژووگرتن دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان

2025-03-02  276 جار خوێنراوەتەوە

پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان ئاشکرای دەکات، رۆژووگرتن لە مانگی رەمەزاندا دەرفەتێکی نایابە بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان، چونکە بەکارهێنەران لە نیکۆتین و ئالوودەبوون پێوەی دووردەکەونەوە.
 
د. دانیاڵ سەعدی، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان وتی، نیکۆتینی نێو جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ هۆکارە بۆ ئالوودەبوون پێیانەوە و هەر بۆیە سەرەڕای خراپییەکانی، مرۆڤ ئالوودەبی دەبێت.
 
د. دانیاڵ سەعدی روونیدەکاتەوە، جگەرەکێشان ئالوودەبوونی دەروونیش دروستدەکات کە ئەمەیان جۆرێکە وا لە بەکارهێنەران دەکات خوویان پێوە بگرێت و لەڕووی دەروونییەوە پێوەی ئاسوودە دەبن.
 
بەوتەی د. دانیاڵ، نیشانەکانی بڕانی نیکۆتین 3 بۆ 5 رۆژ دەخایەنێت و ئیدی نامێنن وەکو 'خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، زۆرخۆری، زیادبوونی حەزی شیرینی، تووڕەبوون و زووهەڵچوون...'.
 
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆکاری زۆر بەکارهێنانی تووتن لەنێو گەنجان ئەمانەن: 
 
- بەکارهێنانی ئاسان
- زۆری ژمارەیان
- ئاسان دەستگەیشتن
- شاردنەوە بە ئاسانی
- کەمیی نرخ
- رازاندنەوەیان


   ئەمانەش بخوێنەرەوە