کاریگەری رۆژووگرتن لەسەر پەستانی خوێن چییە؟

2025-03-02  220 جار خوێنراوەتەوە

توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆلێجی ئیمپێریال لە بەریتانیا ئەوە دەردەخات ڕۆژووگرتن دەبێتە هۆی رێکخستی پەستانی خوێن.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، رۆژووگرتن بۆ کەسانی تەندروست و ئەوانەشی کە پەستانی خوێنیان بەرزە، سوودی دەبێت و پەستانی خوێن بە شێوەیەکی کاتی دادەبەزێنێت.
 
د. رامی ئەلجەعفەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە قوتابخانەی تەندروستیی گشتی لە زانکۆی ئیمپێریال دەڵێت، "رۆژووگرتن بۆ ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە، سوودبەخشە".
 
دکتۆر رامی دەشلێت، "سەرەڕای جیاوازییەکەیان، کاریگەریی رۆژووگرتن لە مانگی ڕەمەزان هاوشێوەی کاریگەرییەکانی رۆژووی پچڕ پچڕە".
 
بەگوێرەی مایۆکلینیک، رۆژووگرتن هۆکاری لەدەستدانی کێش، باشبوونی هەرس، بەهێزبوونی مێشک و  تەمەندرێژییە.  


   ئەمانەش بخوێنەرەوە