رۆژووگرتن رێكخستنی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات
2025-03-02
168 جار خوێنراوەتەوە
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی نەخۆشیی شەکرە ئاماژە بەوەدەکات، رۆژوو مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی نەخۆشی ئاشکرای دەکات، رۆژووگرتن بۆ ماوەی 16 کاتژمێر لە رۆژێکدا و خواردنی خۆراک لە 8 کاتژمێردا دەتوانێت رێگەیەکە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی گلوکۆزی خوێن و دابەزاندنی کێش.
فیدراسیۆنەکە ئامۆژگاری تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە دەکات، پێش دەستپێکردنی رۆژوو، راوێژ بە پزشکی پسپۆڕ بکرێت و گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاری لە دەرمان و چاودێریکردنی ئاستەکانی گلوکۆز بکرێت.
بەپێی ئەکادیمیای زانستیی پزیشکی لە چین، هەر کەسێک لە هەفتەیەکدا دوو رۆژ بەڕۆژوو ببێت، ئەوا ئەگەری تووشبوونی بە شەکرە و لێکەوتەکانی کەمدەبێتەوە.
|