چەند زانیارییەك لەبارەی بوونی حەساسییەت بە دەرمان
2025-02-28
356 جار خوێنراوەتەوە
كۆمەڵگەی پزیشكی پسپۆڕان بڵاویكردەوە، حەساسییەت بە دەرمان بریتییە لە کاردانەوەی نەخوازراوی سیستەمی بەرگری جەستە بەرامبەر بە دەرمانێکی دیاریکراو. ئەم دۆخە کاتێک ڕوودەدات کە سیستەمی بەرگری جەستە دەرمانەکە وەک ماددەیەکی زیانبەخش دەناسێتەوە.
كۆمەڵگەی پزیشكی پسپۆڕان لەبارەی حەساسییەت بە دەرمان و نیشانەكانی و ڕێگاكانی چارەسەركردنی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە:-
حەساسییەت بە دەرمان بریتییە لە کاردانەوەی نەخوازراوی سیستەمی بەرگری جەستە بەرامبەر بە دەرمانێکی دیاریکراو.
ئەم دۆخە کاتێک ڕوودەدات کە سیستەمی بەرگری جەستە دەرمانەکە وەک ماددەیەکی زیانبەخش دەناسێتەوە.
نیشانەکانی ئەمانەن:-
دەرکەوتنی پەڵە و هەوکردن لە پێست
خورانی پێست
هەناسە تەنگی
ئاوسانی دەموچاو و لێو
سکچوون یان ڕشانەوە
سەرئێشە
لەهەندێک حاڵەتی مەترسیدار: شۆک و کەوتنی پەستانی خوێن
دەستنیشانکردنی بەمجۆرە دەكرێت:-
پشکنینی خوێن بۆ دۆزینەوەی ئەنتیبۆدی دژی دەرمان
تاقیکردنەوەی پێست
پشکنینی هەستیاری
چارەسەر و خۆپاراستن لە حاڵەتەكە بەم ڕێگایانە دەكرێت:-
١- ڕاگرتنی بەکارهێنانی دەرمانی هۆکار
٢- بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەستیاری
٣- ئاگادارکردنەوەی پزیشک لە مێژووی حەساسییەت
٤-هەڵگرتنی ناسنامەی تایبەت بە حەساسییەت
٥-خۆپاراستن لە دەرمانە هاوشێوەکان
تێبینی گرنگ، هەر کاردانەوەیەکی حەساسییەت بە دەرمان پێویستە وەک حاڵەتێکی جددی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت، بەتایبەت ئەگەر نیشانەکانی هەناسە تەنگی یان ئاوسان دەرکەوتن.
|