300 هه‌زار دینار وه‌ك ده‌رماڵه ده‌درێته مامۆستایان
2025-08-25
256 جار خوێنراوەتەوە
لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره 22ی ساڵی 2011ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر درا و په‌سه‌ندكرا.
حه‌یده‌ر شه‌مخی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، "گرنگترین سوده‌كانی یاسای په‌روه‌رده‌ی هه‌مواركراو كه دوای 14 ساڵ ده‌ركردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر درا، كرێی پیشه‌یی دو هێنده ده‌كرێت، بڕی 300 هه‌زار دیناریش وه‌ك ده‌رماڵه بۆ مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده دیاریكراوه".
حه‌یده‌ر شه‌مخی ڕونیشیكرده‌وه، "به‌پێی یاسای هه‌مواركراو، هه‌ژماركردنی خزمه‌ت ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه پێشتر خۆبه‌خش بون".
باسی له‌وه‌شكردوه، "بڕگه‌یه‌كی گرنگی دیكه‌ی یاسای په‌روه‌رده‌ی هه‌مواركراو، دو هێنده‌كردنی هه‌ژماركردنی خزمه‌تكردنی گونده‌كانه بۆ هه‌ركه‌سێك كه له قوتابخانه‌كانی گونده‌كاندا كاربكات، دوای تێپه‌ڕبونی سێ ساڵ له مانه‌وه‌ی له گونده‌كان، بۆ هه‌ر ساڵێك به دو ساڵ بۆی هه‌ژمارده‌كرێت و پێویسته تا پێنج ساڵ له‌وانه وتنه‌وه له‌گونده‌كان بمێنێته‌وه، واته ئه‌و دو ساڵه زیاده‌ی كه ده‌مێنێته‌وه به چوار ساڵ بۆی هه‌ژمارده‌كرێت، به‌مه‌ش كێشه‌ی قوتابخانه گوندنشینه‌كانی سنوری به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
|