یەكەمین لێدوانی پارتی لەبارەی ڕوداوەكانی لالەزارەوە
2025-08-25
76 جار خوێنراوەتەوە
مەکتەبی سیاسيی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ڕوداوەكەی لالەزار بوە هۆی نیگەرانی خەڵکی سلێمانی و تەواوی هەرێمی کوردستان و جەخت لە سەروەری یاسا سەقامگیری شاری سلێمانی بەتایبەتی و هەرێم بەگشتی دەکەنەوە. دەشڵێت، "داوامان لە هەمو لایەک ئەوەیە دانبەخۆیان دابگرن و هێرشێکی میدیایی خزمەت بە هەرێمی کوردستان ناکات و پێویستە ڕابگیرێت".
مەکتەبی سیاسيی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئەنجام و لێکەوتەکانی ڕوداوەکەی بەرەبەیانی 22ـی (ئاب/8)ـی ئەمساڵ لە شاری سلێمانی، کە بەداخەوە چەندین قوربانی لێکەوتەوە، بونە هۆی نیگەرانی خەڵکی سلێمانی و تەواوی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوریی و بەرهەمی تێکۆشان و قوربانیدانی چەندین ساڵەی ڕۆڵەکانی گەلی کوردستانە و خاوەنی دامەزراوەی شەرعی و یاساییە، جەخت لە سەروەری یاسا و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری شاری ئازیزی سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمەکەمان بەگشتی دەکەینەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، پێویستە چارەسەرکردنی جیاوازی و کێشەکان بە ڕێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بێت، هەر کار و کاردانەوەیەک کاریگەري خراپی لەسەر سەقامگیری و پێکەوەژیان و ناوبانگی هەرێمی کوردستان هەبێت بەباش نازانین.
ئەوەشیخسەڕو، لە نیگەرانی و دڵە ڕاوکێی خەڵک تێدەگەن و لە پێناو هەرێم و ئارامی دەرونی هاوڵاتیانی هێژا، داوایان لە هەمو لایەک ئەوەیە دانبەخۆیاندا بگرن و پارێزگاری لە سەروەری یاسا و دامەزراوەکان بکەن و، هەر جۆرە گرژی و هێرشێکی میدیایی خزمەت بە هەرێمی کوردستان ناکات و پێویستە ڕابگیرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی پارتی، سهرهخۆشى له خانەوادە و كهسوكارى سەرجەم قوربانیيەكان دەكەن و هاوخهمیانن، هيواى زو چاكبونهوهیش بۆ برينداران دهخوازن.
|