نوری مالیكی هۆشداری لە دواخستنی هه‌ڵبژاردن دەدات
2025-08-25
309 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی گه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له كاتی خۆیدا ئه‌نجام نه‌درێت، پرۆسه‌ی سیاسی هه‌ره‌س ده‌هێنێت.
نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا وتی: "هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانكاریی تیادا ناكرێت".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر دوابخرێت، پڕۆسه‌ی سیاسی وڵات هه‌ره‌س ده‌هێنت و په‌رله‌مان و حكومه‌ت ره‌وایه‌تیان نامێنێت".
جه‌ختیشی له‌وه‌شكرده‌وه "هیچ كه‌س ناتوانێت ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، چاره‌نوسی ده‌سته‌كه به‌ستراوه‌ته‌وه به ده‌ستوره‌وه و نه‌بوونی به مانای ئاژاوه‌گێڕی دێت".
نوری مالیکی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری به‌رزنرخاند له پشكنینی ناوی كاندیده به‌شداره‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
داواشی له گه‌لی عێراق كرد به‌شداری له‌م "شایسته نیشتمانی و ده‌ستورییه‌دا بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی بناغه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌رده‌وامبونی پرۆسه‌ی سیاسییه".
مالیكی راشیگه‌یاند "عێراق وڵاتی ئێمه‌یه، ڕێگه ناده‌ین هیچ كه‌سێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ری، له سایه‌ی گه‌له‌كه‌یدا به‌هێز و خۆڕاگر ده‌مێنێته‌وه".
|