نەتەوە یەکگرتوەکان بە فەرمی برسێتی لە غەززە ڕاگەیاند
2025-08-23
156 جار خوێنراوەتەوە
ڕێکخراوی چاودێری برسێتی جیهانی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند، شاری غەززە و ناوچەکانی دەوروبەری بە فەرمی توشی برسێتی دەبن کە ئەگەری بڵاوبونەوەی هەیە، پێدەچێت ئەو هەڵسەنگاندنە فشارەکان لەسەر ئیسرائیل زیاد بکات بۆ ئەوەی ڕێگە بە یارمەتی مرۆیی زیاتر بدات بۆ ناو ناوچەی فەڵەستین و ڕەنگە ئەوەندە شەرمەزاری بکات کە پاشەکشە لە هەڵمەتی "داگیرکردنی غەززە" بکات، کە دەتوانێت وێرانکارییەکی گەورە و مردنی بەرفراوان بەدوای خۆیدا بهێنێت.
ڕێکخراوی چاودێری برسێتی جیهانی نەتەوە یەکگرتوەکان له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردهوه، نزیکەی 514 هەزار کەس واتا نزیکەی چارەکێکی دانیشتوانی کەرتی غەززە بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی مانگی ئەیلول ژمارەکە بۆ 641 هەزار کەس بەرزبێتەوە.
ئەوە یەکەمجارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست برسێتی دەستنیشان بکرێت، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، برسێتی "کارەساتێکی دروستکراوی مرۆڤە، شەرمەزارییەکی ئەخلاقییە و شکستی مرۆڤایەتی خۆیەتی".
ئەو ڕوانگەیە دەستپێشخەرییەکە کە 21 ڕێکخراوی فریاگوزاری و دەزگای ناوچەیی نەتەوە یەکگرتوەکان بەشدارن، بە بودجەی یەکێتی ئەوروپا، ئەڵمانیا، بریتانیا و کەنەدا.
لەبەرامبەردا ئیسرائیل سەرپێچیکردنی ئەو ڕاستیانەی هەڵبژارد کە ڕوانگە پشتی پێ بەستوە و ڕەتیکردەوە بونی برسێتی و بانگەشەی ئەوەی کرد کە برسێتی وەک چەک بەکارناهێنێت و ڕوانگە پشتی بەو داتایانە بەستوە کە لەلایەن حەماسەوە پێشکەش کراوە.
لەلایەکی دیکەوە سعودیە ڕایگەیاندوە، ئەو ڕاگەیاندنە "وەک پەڵەیەک لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەمێنێتەوە، مەگەر دەستبەجێ دەستوەردان نەکات بۆ کۆتاییهێنان بە برسێتی".
|