سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق ئاشکرا کران

2025-08-23  130 جار خوێنراوەتەوە

فشارەكانی ئەمریکا لەبارەی یاسای حەشدی شەعبی گەیشتووەتە ئاستێكی زۆر مەترسیدار و  سزای ئابوری لەسەر نەوت و داهاتی عێراق و ناردنی دۆلار لە خۆدەگرێت

 قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی هەق رایگەیاند: داواكانی هەڵوەشاندنەوە یان یەکخستنی هێزەکانی حەشدی شەعبی،  ئامانجیان دەرهێنانی خاڵی هێزی بنەڕەتی و گەرەنتی راستەقینەیە لە دەستی  دەوڵەتی عێراق، جەختیشیكردەوە: ئەوانەی ئەو داوایە دەكەن یان بە مەبەست و ئاگاداری پیلانێکن کە عێراق دەکاتە ئامانج، یان نەزان و گەمژەن.

خەزعەلی لە بۆنەیەكی ئاینیدا رایگەیاند: فشارە دەرەکییەکان دژی دەرکردنی یاسای حەشدی شەعبی، گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار، هەندێک لە هەڕەشەكان سەپاندنی سزای ئابوری لەخۆدەگرێت، کە نەوت و داهات و تەنانەت دۆلاری هەناردەکراو لەلایەن ئەمریکاوە دەگرێتەوە.

وتیشی ئامانجی ئەم فشارانە رێگریکردنە لە دەرکردنی یاسایەکی نوێ کە رەوایەتی حەشد بچەسپێنێت، بوونی چەترێكی یاسایی، بە واتای دانپێدانانی پەرلەمانی عێراقە بە حەشدی شەعبیدا وەک دەزگایەكی فەرمی.

ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی هەق ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەر داواكە پێویستی هەڵوەشاندنەوە یان تێكەڵكردنێتی، بە راشکاوی و هێمنی دەڵێم، ئێوە لە خەیاڵدان، ئەمە بۆ ئێوە لە ئەستێرەکانی ئاسمان دوورترە، حەشد بۆ عێراقییەکان مەسەلەی بوون و گەرەنتییە بۆ ئاسایش و ژیانیان.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە