"لەدادگای لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی دەرچووە"
2025-08-22
167 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەگوێرەی ماددەی 56 لە یاسای سزادانی عیراقی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ لاهور شێخ جەنگی دەرچووە و هێزە ئەمنییەكانی سلێمانیش بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكە راسپێردراون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: رۆژی پێنجشەممە 21ی 8ی 2025، لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشەوە، بەگوێرەی ماددەی 56 لە یاسای سزادانی عیراقی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەك تۆمەتباری دیكە دەرچووە و هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی راسپێدران فەرمانەكە جێبەجێ بكەن.
راشیگەیاند: وەك پۆلیسی سلێمانی كە ئەندامی لیژنەی ئەمنی پارێزگاكەین بەشدارین لەجێبەجێكردنی یاساو بڕیاری دادگا، بۆ دەستگیركردنی هەر داواكراوێك كە یاسا داوای بكات.
هاوكات جێگری سەرۆكی دادگای سلێمانیش پشتڕاستیكردووەتەوە، لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایش و بەگوێرەی ماددەی 56 لە یاسای سزادانی عیراقی، فەرمانەكە دەرچووە.
|