ده‌زگای ئاسمانی ناسا لەبارەی ئاگره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه هاتە دەنگ
2025-08-21
955 جار خوێنراوەتەوە
ده‌زگای ئاسمانی ناسا: ئاگره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه هاوشێوه‌ی نه‌بووه
به‌گوێره‌ی ده‌زگای ئاسمانی ناسا، كۆی رووبه‌ری سووتاوی ئاگره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه (١٥.٩٧كم٢) واته (٦.٣٨٨دۆنم) پوش و پاوان و دارستانی سروشتی و باخ بوو.
كاره‌ساتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ده‌زگای ئاسمانی ناسا، له ر‌ێكه‌وتی (١٧/٨/٢٠٢٥) ئاگرێك له دارستان و ناوچه چیاكانی باشووری شاری هه‌ڵه‌بجه كه‌وته‌وه، تاوه‌كو(١٩/٨/٢٠٢٥) بۆماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وامبوو، شوێنی ئاگره‌كه له‌سه‌ر بازنه‌ی پانی(٣٥، ١٠٠- ٣٥، ٠٤٦) باكوور و هێڵی درێژی(٤٦، ٠٧١- ٤٥، ٩٩٨) خۆرهه‌ڵات بووه، سنووری گونده‌كانی (تله‌وه‌رێ، سازان، گرده‌ناوێ، چناره‌ی كۆكۆیی، نه‌یجه‌ڵه، مۆردین، لمه، پێگه، قولی متكان، كۆساوا) گرته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، رووبه‌ری ناوچه سوتاوه‌كان له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا به‌م شێوه‌یه بووه
ر‌ۆژی یه‌كه‌م: ر‌ێكه‌وتی(١٧/٨/٢٠٢٥) رووبه‌ری(٤.٦٤كم٢) سووتاوه.
ر‌ۆژی دووه‌م: ر‌ێكه‌وتی(١٨/٨/٢٠٢٥) رووبه‌ره‌كه بووه‌ته (١١.٥٠كم٢) ، واته رووبه‌ری(٦.٨٦كم٢) زیادیكردووه و سووتاوه.
ر‌ۆژی سێیه‌م: ر‌ێكه‌وتی(١٩/٨/٢٠٢٥) رووبه‌ره‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ (١٥.٩٧كم٢)، واته به‌راورد به ر‌ۆژی دووه‌م رووبه‌ری(٤.٤٧كم٢) زیادیكردووه، هاوكات به‌راورد به ر‌ۆژی یه‌كه‌م رووبه‌ری سووتاو بۆ (١١.٣٣كم٢) زیادیكردووه.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی سه‌دی رووبه‌ری سوتاو ده‌رده‌كه‌وێت كه:
رێژه‌ی(٢٩.٠٥٪) رووبه‌ری سوتاو ده‌كه‌وێته ر‌ۆژی یه‌كه‌م، به‌ڵام رێژه‌ی (٤٢.٩٦٪) ده‌كه‌وێته ر‌ۆژی دووه‌م، پاشان رێژه‌ی(٢٧.٩٩٪) سوتانه‌كه ده‌كه‌وێته ر‌ۆژی سێیه‌م، واته كۆی رووبه‌ری سووتاو(١٥.٩٧كم٢) بووه كه ده‌كاته (٦.٣٨٨ دۆنم) و (١٥٩٧هێكتار).
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ناسا، ئاگره‌كه كه‌م وێنه‌بووه له‌م سنووره و رێژه‌یه‌كی زۆر دارستان و له‌وه‌ڕ‌گا و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی له‌نێوچوون، كه دواجار زیانێكی زۆری به هه‌مه‌جۆری ر‌ووه‌ك و زینده‌وه‌ران گه‌یاندووه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵی ده‌وێت.
ئاماده‌كردنی: رێباز لقمان مسته‌فا/ مامۆستای زانكۆ
وێنه‌كانی مانگی ده‌ستكردی هه‌ر سێ رۆژه‌كه:
|