نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی دوو لە هەندێ شوێن 22 هەزارە

2025-03-01  122 جار خوێنراوەتەوە

٧ڕۆژ

لە هەولێر نرخی ئەمپێری موەلیدە دیاریکرا و بەرزترینیان دەگاتە 22 هەزار و 500 دینار. لە دهۆک ئەمپێری لە نێوان 19 بۆ 20 هەزارە و لە سلێمانی ناگات بە 20 هەزار.
 
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایگەیاند، "بۆ مانگی رابردوو نرخی یەک ئەمپێر لە نێو شاری هەولێر لە نێوان 14 هەزار و 500 دینار بۆ 22 هەزار و 500 دینار بووە و مانگی رابردوو تێکڕای رۆژانە، موەلیدەکان 14 کاتژمێر کاریان کردووە."
 
لەبارەی نرخی ئەمپێری موەلیدە لە قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری هەولێر، خۆران خۆرانی وتی: "نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 11 هەزار و 750 بۆ 20 هەزار دینارە".

هەکار هرووری، نوێنەری موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک وتی، "مانگی رابردوو، بەهۆی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی موەلیدەکانی پارێزگاکە نزیکەی 450 کاتژمێر کاریان کردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی نرخی ئەمپێری موەلیدەکان بەرزبێتەوە."

هاوکات گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی وتی "تا ئێستا نرخی ئەمپێری موەلیدەکان لە پارێزگاکە دیارینەکراوە، بڕیارە سبەی یاخود دوو سبەی لیژنەکانی قایمقامیەت کۆدەبنەوە نرخەکەی رادەگەیێندرێت."

وتیشی"هەر مانگێک کاتژمێری کارکردنی موەلیدەکان زۆر بێت بێگومان نرخی ئەمپێری موەلیدەکانیش بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە سلێمانی هیچ مانگێک نەگیشتووە بە 20 هەزار باوەڕناکەم بۆ مانگی دووش بگاتە ئەو نرخە". لە سنووری شاری سلێمانی 610 موەلیدە هەن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە