كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا: هێرشه درۆنیه‌كان قبوڵكراو نین
5 کاتژمێر پێش ئێستا
206 جار خوێنراوەتەوە
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هێرشه درۆنیهكانی چه‌ند رۆژی رابردو رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته حكومه‌تی عێراق پیاده‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بكات بۆ ڕێگریكردن له میلیشیا و گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه و ده‌شڵێت، "ئه‌و ھێرشانه قبوڵكراونین و ھه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر سه‌روه‌ری عێراق".
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ھێرشه درۆنیانه‌ی ئه‌م دواییه ده‌كات له سه‌رانسه‌ری عێراقدا، به ھه‌ردو ھێرشی درۆنی 14 و 15ی (تهمموز/7)یشه‌وه بۆ سه‌ر ژێرخانی گرنگی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی خۆرمۆڵه و سه‌رسه‌نگ له ھه‌رێمی كوردستانی عێراقدا".
راشیگه‌یاندوه، "پێویسته حكومه‌تی عێراق پیاده‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بكات بۆ ڕێگریكردن له میلیشیا و گروپه چه‌كداره‌كانی دیكهبۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ھێرشانه بۆسه‌ر ئه‌و شوێنانه له ناو خۆی وڵات‌دا، به‌و شوێنانه‌شه‌وه كه كۆمپانیا عێراقی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌به‌رھێنانیان له داھاتوی عێراقدا كردوه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌و ھێرشانه قبوڵكراونین و ھه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه به‌رده‌م ھه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ سه‌رنجڕاكێشانی وه‌به‌رھێنانی ده‌ره‌كی، ھانی حكومه‌تی عێراق ده‌ده‌ین لێكۆڵینه‌وه بكات تا بزانێت كێ له په‌نای ھێرشهكانهوهیه و ڕوبه‌ڕوی به‌رپرسیارێتیان بكاته‌وه.
|