هاووڵاتیەک لە خۆپێشاندانەکەی وەرتێ کوژرا
14 کاتژمێر پێش ئێستا
179 جار خوێنراوەتەوە
هاووڵاتییەکی تەمەن 42 ساڵان لە خۆپێشاندانەکەی ئەم شەوی ناحیەی وەرتێدا بە تەقەی هێزە ئەمنیەکان کوژراوە.
شایەتحاڵێک نا خۆپیشاندانەکەوە بۆ ٧ڕۆژ ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی "حەسەن رەحمان"ـە و خێزاندارە، "دوو هاوژین و 5 منداڵی هەیە".
بەپێی زانیارییەکان، خۆپێشاندانەکەی ناحیەی وەرتێ بۆ داواکردنی کارەبا بووە.
تائێستا لایەنە ئەمنییەکانی ناوچەکە روونکردنەوەی فەرمییان لەبارەی رووداوەکە نەداوە.
ناحیەی وەرتێ دەکەوێتە سنووری قەزای رواندز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
|