كۆبوونه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی بۆ مووچه‌ی هه‌رێم دواخرا
7 کاتژمێر پێش ئێستا
51 جار خوێنراوەتەوە
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی7ی2025 دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی دوو سكاڵا كه له دژی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و وه‌زیری دارایی عیراق له‌باره‌ی راگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تۆمار كرابوو كۆببێته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رۆژی 28ی7ی2025 دواخرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ٧ڕۆژ ، سه‌رۆكایه‌تی دادگاكه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆیدا بڕیاریداوه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ رۆژی 28ی7ی2025 دوابخات.
بڕیاربوو له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دادگای فیدراڵی تاوتوێی دوو سكاڵا بكات، كه یەکەمیان له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق تۆماركراوه و تێیدا داواكراوه، خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دووربخرێته‌وه لە ململانێ و ناكۆكییه‌كی سیاسییه‌كان و خه‌رجی فعلی.
هه‌روه‌ها له‌سكاڵای دووه‌مدا كه له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی عیراق تۆماركراوه، داواكراوه بڕیارێكی سالاری ده‌ربكرێت بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و مانگانه له كاتی خۆیدا بنێردرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان 74 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و هێشتا مووچه‌ی مانگی ئایاریان پێنه‌دراوه، له‌كاتێكدا مووچه‌خۆرانی عیراق مووچه‌ی مانگی ئایار و حوزه‌یرانیان وه‌رگرتووه و دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزیش ده‌ستیپێكردووه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی7ی2025 دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی دوو سكاڵا كه له دژی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و وه‌زیری دارایی عیراق له‌باره‌ی راگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تۆمار كرابوو كۆببێته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رۆژی 28ی7ی2025 دواخرا.
سه‌رۆكایه‌تی دادگاكه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆیدا بڕیاریداوه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ رۆژی 28ی7ی2025 دوابخات.
بڕیاربوو له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دادگای فیدراڵی تاوتوێی دوو سكاڵا بكات، كه یەکەمیان له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق تۆماركراوه و تێیدا داواكراوه، خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دووربخرێته‌وه لە ململانێ و ناكۆكییه‌كی سیاسییه‌كان و خه‌رجی فعلی.
هه‌روه‌ها له‌سكاڵای دووه‌مدا كه له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی عیراق تۆماركراوه، داواكراوه بڕیارێكی سالاری ده‌ربكرێت بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و مانگانه له كاتی خۆیدا بنێردرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان 74 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و هێشتا مووچه‌ی مانگی ئایاریان پێنه‌دراوه، له‌كاتێكدا مووچه‌خۆرانی عیراق مووچه‌ی مانگی ئایار و حوزه‌یرانیان وه‌رگرتووه و دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزیش ده‌ستیپێكردووه.
|