هه‌ركه‌سێك ئۆتۆمبێل له‌به‌رده‌رگا بشوات سزا ده‌درێت
4 کاتژمێر پێش ئێستا
148 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌ركوك سێ بڕیاری ده‌ركرد بۆ سزادانی ئه‌و سه‌رپێچیكارانه‌ی پاشماوه‌ی بیناسازی له شوێنه گشتیه‌كان فڕێده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی شتومه‌ك له‌جامی ئۆتۆمبێله‌وه فڕێده‌ده‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌وانه‌شی كه ئۆتۆمبێل له‌به‌رده‌رگا ده‌شۆن.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌ركوك، ئه‌و كه‌سانه‌ی پاشماوه‌ی داروپه‌ردوی بینا و باڵه‌خانه‌كان فڕێده‌ده‌نه شوێنه گشتیه‌كان و نایبه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆئه‌و مه‌به‌سته دیاریكراونت به‌بڕی یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه ده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، هه‌ركه‌سێك له جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه پاشماوه یاخود خۆراك یان شتومه‌ك فڕێبداته رێگا گشتیه‌كان غه‌رامه ده‌كرێت به‌بڕی 250 هه‌زار دینار.
باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌به‌رده‌رگا یان رێگا و شوێنه گشتیه‌كان ئۆتۆمبێل ده‌شۆن، به‌بڕی 50 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن و پێویسته شوشتن ئۆتۆمبێل له شوشتنگه‌كان ئه‌نجامبدرێت، هه‌ر شوشتنگه‌یه‌كیش له‌سه‌ر شۆسته یان شه‌قام ئۆتۆمبێل بشوات به‌هه‌مان پێبژاردن سزاده‌درێت.
|