پاڤیلیۆن بای رامس لێکتێگەیشتنێکی گرنگی واژۆ کرد
7 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان پاڤیلیۆن بای رامس و قوتابخانەکانی کامبریج نێودەوڵەتی – کوردستان واژۆ کرا.
ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی بەرچاوە لە کەرتی پەروەردەدا. قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی کامبریج – کوردستان قوتابخانەیەک لەناو پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای ڕامس دەکاتەوە، کە لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی پێکدێت لەبەرزترین ئاستی پەروەردەیی جیهانیدا.
ئامانج ئەم ڕێککەوتنەی نێوان پاڤیلیۆن بای رامس و قوتابخانەکانی کامبریجی نێودەوڵەتی – کوردستان بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە و فێرکردنە لە سەرانسەری هەرێمدا
مەراسیمی واژۆکردنەکە لە پاڤیلیۆن بای رامس بەڕێوەچوو و ژمارەیەک کەسایەتی دیاری کەرتی بازرگانی و پەروەردە ئامادەبوون و شایەتحاڵی ئەم ساتەوەختە مێژووییە بوون.
محەمەد فاتح شاکر بەڕێوەبەری دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکان لە پاڤیلیۆن بای رامس، لە میانی وتارەکەی لەمەراسیمی واژۆکردنەکەدا، جەختی کردەوە لە گرنگی هاوکاریکردن لەگەڵ دامەزراوە پەروەردەییە نێودەوڵەتییەکان بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی پەروەردەیی ناوازە لە شاری هەولێر. لای خۆیەوە چەپکە شێخ نەجیب، بەڕێوەبەری پەروەردەی قوتابخانەکانی کامبریج ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هەنگاوە بەشدار دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتی پەروەردە و فێرکردن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەروەها بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندن لە هەرێمدا پاڵپشتی دیدگای هاوبەشی هەردوولایە بۆ پێشخستنی ژینگەی پەروەردەیی لە کوردستان.
هەماهەنگی نێوان پاڤیلیۆن بای رامس و قوتابخانەکانی کامبریجی نێودەوڵەتی – کوردستان فاکتەری سەرەکییە بۆ باشترکردنی ژێرخانی پەروەردەیی لە هەولێر و بەرزکردنەوەی دەرفەتەکان بۆ گەشەپێدانی هەمەلایەنە و بەردەوامی پرۆسەی پەروەردەیی.
دەربارەی پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای ڕامس:
پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای ڕامس رووبەرەکەی 1.9 ملیۆن مەتر دووجایە و یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکانی کوردستان. پڕۆژەکە دەریاچەیەکی دەستکردی ٣٠٠ هەزار مەتر چوارگۆشە لەخۆدەگرێت کە ئاوەکەی لە زێی گەورەوە دێت و ئامانجی دابینکردنی شێوازێکی ژیانی یەکگرتوو و بەردەوامە.
پڕۆژەکە چەندین تایبەتمەندی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، لەوانە ڤێلای شاهانە، شوقەی نیشتەجێبوون، مۆڵی بازرگانی، کتێبخانە، قوتابخانە، شانۆ، گەورەترین سەنتەری وەرزشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەروەها شوێنی سەوزایی فراوان کە دەگاتە ٣٠٠ هەزار مەتر چوارگۆشە تەرخانکراوە کە ئەمە بەشدار دەبێت لە کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوای شاری هەولێر.
باڵیۆزی پڕۆژەکە ئەستێرەی تورکی سەرکەوتوو بوراک ئۆزچیڤیتە، کە کاراکتەری جیهانی پێدەبەخشێت و ڕەنگدانەوەی گرنگیدانێکی زۆر بە وردەکارییەکان، چ لە ڕووی کوالیتی و چ لە ڕووی ناوازەییەوە ئەمەش وایکردووە “پاڤیلیۆن بای رامس” ببێتە پڕۆژەیەکی جیاواز و پێشەنگ لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
|