چەند هەنگاوێکی سادە بۆ پاراستنی گورچیلەکان
2025-05-27
303 جار خوێنراوەتەوە
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە و چاندنی گورچیلە دەڵێت، چەند هەنگاوێکی سادە بۆ پاراستنی تەندرووستی گورچیلەکانتان بگرنە بەر لەوانەش، خواردنی تەندرووست بخۆن بەجۆرێک سەوزە و میوە بەشێکی سەرەکی بێت یان ئاو خواردنەوە بە نزیکی هەشت پەرداخی ڕۆژانە بۆ کەسێکی ئاسایی.
د.مەلەک حسێن پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە و چاندنی گورچیلە لە نووسینێكدا ئاماژە بە چەند هەنگاوێك دەكات بۆ پاراستنی تەندرووستی گورچیلەكانمان .
دەقی نووسینەكەی :-
چەند هەنگاوێکی سادە بۆ پاراستنی تەندرووستی گورچیلەکانمان:-
یەكەم- خواردنی تەندرووست بخۆن بەجۆرێک سەوزە و میوە بەشێکی سەرەکی بێت.
دووەم- جوڵەی ڕۆژانە و وەرزشكردن لە هەفتەیەکدا ١٥٠ خولەک.
سێیەم- وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلە و هاوشێوەکانی.
چوارەم- ئاو خوارنەوە بە نزیکی هەشت پەرداخی ڕۆژانە بۆ کەسێکی ئاسایی.
پێنجەم- کێش ڕێکی
شەشەم- چاودێریکردنی زەخت و شەکرە و زوو دەسنیشانکردنی.
|