خزانی کریستاڵی گوێ چییە؟

5   کاتژمێر پێش ئێستا  46 جار خوێنراوەتەوە

 پسپۆڕێکی نەخۆشییەكانی گوێ و بیستن دەڵێت، خزانی کریستاڵی گوێ کاتێک ڕوودەدات کە کریستاڵە بچووکەکانی ناو گوێچکە شوێنەکانیان بگۆڕن، ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی نیشانەکانی تێکچوونی هاوسەنگی.

د. پێشڕەو بورهان پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی گوێ و بیستن لە نووسینێكدا ئاماژە بە خزانی کریستاڵی گوێ دەكات و دەقی نووسینەكەی بەمجۆرەیە:-

خزانی کریستاڵی گوێ کاتێک ڕوودەدات کە کریستاڵە بچووکەکانی ناو گوێچکە شوێنەکانیان بگۆڕن. ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی نیشانەکانی تێکچوونی هاوسەنگی.

دیارترین نیشانەکانی ئەم حاڵەتە بریتین لە:

سەرگێژخواردن

ناهاوسەنگی و هەستکردن بە ناسەقامگیری بەتایبەت لە کاتی ڕۆیشتن یان وەستان.

سکچوون یان ڕشانەوە بەهۆی هەستکردن بە سەرگێژخواردنی بەردەوام

جوڵەی نائاسایی چاو.

هەستکردن بە سەرگێژخواردن لەکاتی خەوتن

نیشانەکانی لەگەڵ جوڵەدا خراپتر دەبن

هۆکارەکانی خزانی کڕیستاڵی گوێ :

برینداربوونی سەر

هەوکردنه گوێی ناوەوە

پیربوون

تێکچوون لە سیستەمی کەناڵەکانی گوێی ناوەوەدا

کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟

ئەگەر نیشانەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوون یان کاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەت هەبوو، گرنگە ڕاوێژ بە پزیشکێک بکەیت کە پسپۆڕە لە بواری گوێ و لووت و قورگ.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە