رۆناڵدۆ لەگەڵ جێنشینی شای سعودیە دەرکەوت
2025-02-24
112 جار خوێنراوەتەوە
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە ئاهەنگی رۆژی دامەزراندنی سعودیە بەشداربوو و چاوی بە جێنشینی شای سعودیە کەوت.
رۆژی 22/2 بە رۆژی دامەزراندنی شانشینی سعودیە دادەنرێت و هەموو ساڵێک لەو رۆژە، رێوڕەسمو ئاهەنگگێڕانی جیاجیا لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەڕێی تۆڕی ئینستاگرامەوە وێنەیەکی خۆی و جێنشینی شای ئەو وڵاتە، محەممەد بن سەلمان بڵاوکردەوە و گوتی "خۆشحاڵبووم بە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی رۆژی دامەزراندنی شانشینی سعودیە هاوشانی جێنشینی شا، محممەد بن سەلمان"
وتیشی "شانازی بوو بۆمن ئامادەبم لە جامی پێشبڕکێی ئەسپسواری لە ریاز"
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی نەسڕە و ئەو یاریزانە بەشێکە لە دیدگای 2030ی سعودیە، چوونی ئەو یاریزانەش بۆ خولی رۆشەنی سعودی هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی بەشێکی یاریزانە ناسراوەکانی خولەکانی ئەورووپا روو لەو خولە بکەن.
|