‎كۆمەڵێك ڕێنمایی گرنگ بۆ ئەو كەسانەی كە كێشەی قۆڵۆنیان هەیە

2025-02-24  114 جار خوێنراوەتەوە

كۆمەڵێك ڕێنمایی گرنگ هەیە بۆ ئەو كەسانەی كە كێشەی قۆڵۆنیان هەیە لەوانەش دەبێت زۆر بەخاوی خواردن بخورێت جواب بجوون و هەوڵ بدەن خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمی خۆراك مەخۆنەوە وە لەسەر سفرەی ماڵەوە لای بەرن.

دكتۆر دیار محەمەد پزیشكی پسپۆڕی بواری خۆراك لە ڕاگەیەندراوێكدا چەندین ڕێنمایی دەداتە ئەو كەسانەی كە كێشەی قۆڵۆنیان هەیە و دەقەكەی بەمجۆرەیە:-

‎تێبینی، دەبێت سەردانی پزیشكی پسپۆڕی هەناوی بكرێت پاشان بەگشتی ڕێنماییەكان جێبەجێ بكەن سوودی زۆری دەبێت بۆتان.

‎١- دەبێت زۆر بەخاوی خواردن بخورێت جواب بجوون.

‎٢- هەوڵ بدەن خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمی خۆراك مەخۆنەوە وە لەسەر سفرەی ماڵەوە لای بەرن.

‎٣- هەوڵ بدەن لە نیشاستە و ئاردی سفر دووركەونەوە یاخود تەواو كەمی بكەنەوە بە تایبەت سەمون و نانی بازاڕ.

‎٤- خۆپارێزی لە شیرینی.

‎٥- دوركەوتنەوە لە سوورەوكراو یاخود زۆر كەم بكرێتەوە.

‎٦- دووركەوتنەوە لە پاقلەمەنییەكان بە گشتی، بەڵام هەندێ ڕێگا هەیە كە زیانیان كەم دەكاتەوە.

‎٧- خواردنی لە قوتونراوەكان لاببرێت یاخود تەواو كەم بكرێتەوە.

‎٨- دووركەوتنەوە لە قەلەقی و شڵەژان.

‎٩- شیرەمەنییە چەورەكان دەبێت بە تەواوەتی كەم بكرێتەوە.

‎١٠- دووركەوتنەوە لە خۆراكە خێراكان.

‎١١- نووستنی تەواو واتە ٨ كاتژمێر و ڕێكخستنی نەك باشترین كات شەو بۆ ٦-٧ بەیانییە نەك لە ٣-٤ بەیانی بنویت و لە ١٢ نیوەڕۆ هەستی و بلێیی ٨ كاتژمێر نووستوم .

‎١٢- وەرزشكردنی ڕۆژانە هەرهیچ نەبێت بتوانرێت ڕۆژانە ٣٠ خولەك بەپێ ڕۆشتن ئەنجام بدرێت.

‎١٣- خواردنی ئەوخۆراكانەی كە پڕن لە ڕیشاڵ بەتایبەت سەوزەوات، بەڵام بیرمان نەچێت هەندێ لە سەوزەواتەكان ڕیشاڵی نەتواوەیان تێدایە بۆیە دەبێت كەمێك بكوڵێنرێن ئەوانیش وەكو (كاهوو و كەلەرم و قەرنابیت و پیاز و كەرەز و تەڕەتیزە… هتد.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە