لەبارەی تێکەڵکردنی ماددەی پاککەرەوەی ناوماڵ هۆشداریی دەدرێتە هاوڵاتیان
2025-02-24
129 جار خوێنراوەتەوە
چەند ڕۆژ پێش ئێستا ژنێك لە سنووری هەولێر بێ ئەوەی بزانێ دوو ماددەی پاککەرەوەی تێکەڵ کردبوو بۆ پاککردنەوەی ماڵەوە، یەکسەر هەناسە و دڵی لەکار کەوت و هێنایانە لای ئێمە لە فریاکەوتن، بە داخەوە پاش هەوڵێکی زۆر نەتوانرا ژیانی ڕزگار بکرێت.
د. سۆران ئەحمەد پزیشکی پسپۆڕی فریاکەوتن لە نووسینێكدا لەبارەی تێکەڵکردنی ماددەی پاککەرەوەی ناوماڵ هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان .
د. سۆران ئەحمەد ڕایگەیاندووە، چەند ڕۆژ پێش ئێستا ژنێك لە سنووری هەولێر بێ ئەوەی بزانێ دوو ماددەی پاککەرەوەی تێکەڵ کردبوو بۆ پاککردنەوەی ماڵەوە، یەکسەر هەناسە و دڵی لەکار کەوت و هێنایانە لای ئێمە لە فریاکەوتن، بە داخەوە پاش هەوڵێکی زۆر نەتوانرا ژیانی ڕزگار بکرێت.
دەشڵێت، تێکەڵکردنی ماددەی پاککەرەوە دەبێتە هۆی درووست کردنی چەندین گازی مەترسیدار و بکوژی وەک گازی کلۆرین، کلۆرۆفۆرم.
باسی لەوەشكردووە، ئەو گازانە زۆر بە خێرایی وا دەکەن ڕێڕەوی هەناسەت تەسک بکەنەوە و سییەکانت لە کار بکەون.
وتوشییەتی، هەر بەڕاستی ئەو کارەساتە زۆر کایگەری لەسەرم هەبوو، خانەوادەیەکی بەڕێز بوون، پێشتر چاندنی جەرگیان بۆی ئەنجام دا بوو بە سەرکەوتوویی، بەڵام نەیاندەزانی بەو ئاسانییە، بەو کارەساتە جەرگبڕە لە دەستیان دەڕوا.
لە كۆتایدا باسی لەوەكردووە، هیوادارم هەموومان (بە تایبەتی ژنان) ئاگاداری ئەو هەڵەیە بین، ماددەی پاککەرەوە بە هەستیاریەوە بە کاربێنین و هەرگیز تێکەڵی یەکتریان نەکەین.
|