بۆچی ژنان زیاتر لە پیاوان دەگرین؟ هۆکارەکەی چییە؟

2025-02-21  126 جار خوێنراوەتەوە

خانمان هەستێکی ناسکتریان هەیە وەک لە پیاوان، هەربۆیە بە بەراورد بە پیاو لەکاردانەوەیان بۆ ڕووداوەکان هەستیارتر مامەڵە دەکەن، بەڵام ئەمە نابێتە هۆکارێک کە بڵێین پیاوان ئەسڵەن ناگرین، یاخود جوان نییە بگرین.

خانمەکان لە حاڵەت و ساتە جیاوازەکاندا زیاد لە حەد هەستیارانەتر مامەڵە دەکەن، هەر بۆیە لەوانەیە قورس بێت بۆتان کە بزانن هۆکاری دڵگرانی هاوسەرەکانتان چییە.
لەوانەیه گریان و فرمێسک ڕشتن بە لای زۆرێک لە پیاوانەوە خۆش نەبێت، هەروەها هۆکاری زانینی گریانی خانمێکیش کارێکی قورسە، لەوانەیه لە یەکەم حاڵەتدا وا هەست بکەن کە هیچ کارێکتان لەدەست نایەت بۆ ئارامکردنەوەی ئەو، بەڵام دەبێت بزانیت کە تۆ باشترین کەسیت بتوانیت یارمەتی ئەو بدەیت، تەنها کارێک بتوانن ئەنجامی بدەن ئەوەیە کە هۆکاری دڵگرانی ئەو بدۆزیتەوە و هەروەها لەگەڵی هاودەرد بیت.

ڕۆڵی هۆڕمۆنەکان
ئیزن بدەن یەکەم خاڵ باسی جیاوازی هۆڕمۆنەکانی خانمەکان بکەین و ڕۆڵی لە گریانی ئەو خانمانەدا، دەبێت ئاگاداربن کە لە ئەنجامی سوڕی مانگانەی ئافرەتاندا ئافرەتان بە نسبەت هەموو بابەتێکەوە هەستیارتر دەبن و ئەگەری هەیە بە هەر هۆکارێک بگرین، ئەگەر هەستت کرد کە بۆ بابەتێک بەرپەرچدانەوەیەکی زۆر توندی دەبێت، نابێت لەگەڵی بە توڕەیی و ناخۆشییەوە ڕەفتار بکەیت بەڵکو دەبێت هەوڵ بدەیت ئارامی بکەیتەوە و هاودەری لەگەڵ بنوێنیت.

هەستی پاک و واقعی
تەنها ڕێگایەک کە دەتوانیت ئەو ئارامبکەیتەوە ئەوەیە کە بە هەر شێوەیەک بووە وا پیشان بدەیت کە لە هەستی ئەو تێدەگەیت و پشتیوان و پارێزەری ئەویت.
چ دڵگران بێت لە دەستی کەسێک (یان تەنانەت خودی خۆشت) یان کەوتبێتە حاڵەتێکەوە کە هیچ کۆنترۆڵێکی بەسەر ئەو بابەتدا نەبێت و نائومێد و بێزار بێت، بۆ خاڵیکردنەوەی خۆی دەگری، لەم حەڵەتەدا هەستیارەدا ئەو بەدوای کەسێکی خەیاڵاویدا ناگەڕێت کە کێشەکەی خێرا بۆ چارەسەر بکات، تەنها پێویستی بە یارمەتی کەسێک هەیە کە ڕێز لە هەستەکانی بگرێت، وە درێغی نەکات لەو پشتیوانی و پارێزگارییەی کە ئەو پێویستی پێیەتی بۆ سەرکەوتن بەسەر کێشەکەیدا.

توڕەبوون
خانمەکان بەرامبەر بە پیاوان لەکاتی توڕەبووندا دەگرین، ئەوکاتەی کە بەرنامە و پلانەکانیان وەک خۆی بۆ نەچێتە سەر، بۆ نموونە: خاوەن کار لەسەر کار دەری بکات یاخود لە بابەتی ژن و مێردایەتیدا دووچاری کێشە ببنەوە، توڕەبوونی خۆیان بە فرمێسک ڕشتن پیشان دەدەن، لە ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ دۆخێکی ئاوادا دەبێت هەوڵ بدەن کە بە پێچەوانەی هەستی خۆتانەوە ڕەفتار بکەن.
واتە هەوڵ مەدەن کە زۆر لەسەری بڕۆن و گفتوگۆی زۆر بکەن، تەنها کارێک کە دەبێت ئەنجامی بدەن ئەوەیە کە چەندێک کاتی دەوێت پێی بدەن تاوەکوو باش دەبێتەوە.

یادگاری
لەوانەیه پیاوان کاتێکی زۆر بەهەدەر نەدەن لە بیرکردنەوە لەو بابەتانەی کە لە ڕابردوودا ڕویانداوە، هەڵبەتە جگە لەو کارە خراپانەی کە لە قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانە کردوویانە، بەڵام خانمان توانایەکی زۆر باشیان هەیە لە بیرهاتنەوەی یادگاریە کۆنەکانی ڕابردوو دەتوانن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بیر لەو شتانە بکەنەوە کە لە ڕابردوودا ڕوویداوە بۆیان و وەک فیلمێک لە مێشکیاندا دەمێنێتەوە و بەردەوام لەگەڵی ڕۆڵ دەگێڕن.
ئەم یادگاریانە چ خۆش بن چ ناخۆش، دەبنە هۆکارێک بۆ گریانی خانمێک، بە هەرحاڵ ئەمە هۆکارێکە تا خانمێک ڕەفتار و هەستی بگۆڕێت و بێتاقەت ببێت و ببێتە هۆکارێک بۆ گریانی.


وردەکاری زیاتر دەربارەی جیاوازی نێوان گریانی پیاو و خانمان
زۆرینەی خانمان چەندەها جار لە ژیانیاندا ڕووبەڕوی ئەم ڕستەیە دەبنەوە (ژنان زۆر زیاتر و ئاسانتر لە پیاوان دەگرین، هەربۆیە نابێت زۆر گرنگی بدرێت بە گریانیان) گەرچی ئەم قسەیە لە کلتوری زۆرێکمان هەیە و بەچەند زمان وتراوە و نەوە بەنەوە وایان وتووە بەڵام کاریگەری جدی هەیە.

ئەم بابەتەی کە ژنان زیاتر لە پیاوان دەگرین دوو هۆکاری گرنگی هەیە ئەوانیش:

١- فسیۆلۆجی 
٢- کۆمەڵایەتی

لەڕاستیدا لەلایەکەوە جیاوازی زۆری هۆڕمۆنەکانی پیاو و ئافرەت و لەلایەکی کەوە ئەو پێگە کۆمەڵایەتیەی کە پیاوان و ئافرەتان تێیدان و کاریگەرییان و وەڵامدانەوەیان بۆی ئەمانە هۆکاری جیاوازین.
بەجۆرێک کە خانمان لە ساڵێکدا (٣٠ بۆ ٦٤) جار دەگرین بە بەراورد بە پیاوان کە لە ساڵێکدا (٦ بۆ ١٧) جار دەگرین.

لەگەڵ ئەمەشدا ماوەی گریانی خانمێک لە هەر جارێکدا درێژترە لەماوەی گریانی پیاوێک، هەر بۆیە دەڵێن گریانی خانمان ٦ خولەک و هی پیاوان ٣ خولەکە

جیاوازیەکان لە گریانی خانمان و پیاواندا
خوێندکارانی زانکۆیەکی هۆڵەندا ڕاپرسییەکیان کرد لەسەر پێنج هەزار کەس لە سی و حەوت وڵاتی جیاوازەوە ئەنجامەکەی ئەمە بوو:

لەسەدا (٦٦)ـی پیاوان کەمتر لە پێنج خولەک دەگرین و لەسەدا (٢٤)ـیان هەر جارێک لەنێوان (١٥-٦) خولەک دەگرین.

وە خانمان لەسەدا (٤٥)ـیان کەمتر لە پێنج خولەک و لەسەدا (٣٨)ـیان هەر جارێک لە نێوان (١٥-٥) خولەک دەگرین.

وە هەروەها ئەگەری ئەوەی کە خانمان لە نیوکاتژمێرەوە تا یەک کاتژمێر بگرین دوو بەرامبەری پیاوانە

هەر ئەم بابەتەش خۆی یەکێکە لە هۆکارەکانی ئەوەی کە خانمان زیاتر هەستیارن بە ئەدەبیات و فیلمە سینەمایەکان بەتایبەت تراژیدی، هەر بۆیە پیاوانی بەڕێز کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکانتاندا سەیری فیلم دەکەن و هەستیار دەبن دەبێت بە هیچ شێوەیەک گاڵتە بە گریان و ڕەفتاری ئەوان نەکەن و یان گوێی پێ نەدەن، بۆ خانمان ئەمە شتێکی ئاساییە، لەبەرئەوەی کە فرمێسک هۆکارێکی تری بوونی بەرزی هۆڕمۆنی (پڕۆلاکتین)ـە کە هۆڕمۆنێکە کە لەلایەن غودەی (هیپۆفیز)ـەوە کە ژنان ڕێژەیەکی زۆر لەم هۆڕمۆنەیان هەیە و کە دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بێت بۆ گریانیان، لە پاڵ هەموو ئەم بابەتانەشدا ئەو شوێنەی کە فرمێسکی لێوە دێتە دەرەوە لە پیاواندا گەورەترە وەک لە خانمان ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە هاتنە خوارەوە فرمێسک لای پیاوان کاتێکی زیاتری پێ بچێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە