بۆچی ماکەکانی دەرمان زیاتر لە ژنان ڕوودەدەن وەک لە پیاوان؟
2025-02-21
175 جار خوێنراوەتەوە
ماکەکانی دەرمان بریتین لەو نیشانە نەخوازراوانەی کە دوای خواردنی دەرمان ڕوودەدەن، کە هەندێکجار مەترسیدارن بۆ سەر ژیانی نەخۆشەکە و دەکرێت وەک پەڵە و خوران سادە بێت، دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن و شۆک و هەندێک جار مردن.
د. نەبیل عیسام پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لە نوسینێكدا لەبارەی ئەوەی بۆچی ماکەکانی دەرمان زیاتر لە ژنان ڕوودەدەن وەک لە پیاوان
دەقی نوسینەکەی دکتۆر نەبیل:
ماکەکانی دەرمان بریتین لەو نیشانە نەخوازراوانەی کە دوای خواردنی دەرمان ڕوودەدەن، کە هەندێکجار مەترسیدارن بۆ سەر ژیانی نەخۆشەکە.
دەکرێت وەک پەڵە و خوران سادە بێت، دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن و شۆک و هەندێک جار مردن .
ماکەکانی دەرمان زیاتر لە ذنان ڕوودەدەن وەک لە پیاوان، بە ڕێژەی سێ ژن بەرامبەر بە یەک پیاو، واتە زیادبوونی (300%) هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە چین؟
یەکەم- بەهۆی جیاوازی کارکردنی جگەر و گورچیلە لە نێوان ژن و پیاودا، خانمان پرۆسەی میتابۆلیکی (رزگاربوون لە دەرمانەکان لە ڕێگەی جگەر و گورچیلەوە) بە هێواشی ئەنجام دەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەرکەوتنیان بە چڕیی زیاتر لە خوێندا ، و ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ماكی زیاتری دەرمان.
هەروەها زۆربەی توێژینەوە پزیشکییەکان لەسەر چارەسەرەکان (بەکارهێنراو بۆ هەردوو ڕەگەز) بە پلەی یەکەم لەسەر پیاوان ئەنجامدراون نەک ئافرەتان و دواتر ئەنجامەکان گشتگیرکراون بۆ هەموو کەسێک، واتە ژنان بەگشتی ئەو چارەسەرانە بەکاردەهێنن کە لەسەر پیاوان تاقیکراونەتەوە.
بۆیە پێویستە وریا بین، وە باشتر وایە بە کەمکردنەوەی ژەمە چارەسەرییەکان بۆ خانمان دەست پێبکرێت، پاشان وردە وردە ژەمە دەرمانەکان بەرز بکرێتەوە بۆ ئەوەی دوور بکەویتەوە لە دەرکەوتنی ئەم ماكانه.
|