كەمخوێنی چییە و نیشانەكانی چین؟
2025-02-24
91 جار خوێنراوەتەوە
تەلاری پزیشکی شیفای عەربەت بڵاوی كردەوە، کەم خوێنی بریتییە لە کەمی ژمارەی خانەکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن لە خوێندا، خڕۆکە سوورەکانی خوێن لە هیمۆگڵۆبین پێکدێن کە ئاسن و ئۆکسجین دەگوازێتەوە بۆ خانەکانی جەستە.
تەلاری پزیشکی شیفای عەربەت لەبارەی نەخۆشی كەمخوێنی و نیشانەكانی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
دەقی نوسینەکەیان بەمجۆرەیە:-
کەم خوێنی بریتییە لە کەمی ژمارەی خانەکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن لە خوێندا، خڕۆکە سوورەکانی خوێن لە هیمۆگڵۆبین پێکدێن کە ئاسن و ئۆکسجین دەگوازێتەوە بۆ خانەکانی جەستە.
هەندێک لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە ئەمانەن:-
1- زەرد هەڵگەرانی پێست
2- هەناسە تەنگی کەم
3- خێرا لێدانی دڵ
4- گێژبوون و وڕبوون
5- کەمبوونەوەی توانای تەرکیز
6- کەمخەوی
7- کەمی کانزای ئاسن
|