كام كەسانە ئەگەری توشبوونیان بە بەردی زراو زیاترە؟

2025-02-21  161 جار خوێنراوەتەوە

چەند كەسێك هەن ئەگەری توشبوونیان بە یەردی زراو زیاترە لەوانەش، ئەو كەسانەی قەڵەون، كێشیان زیادە، ژنان لە پیاوان زیاتر ئەگەری توشبونیان بە حاڵەتەكە هەیە و  كەمی وەرزش و كەمی جوڵە.

د.هیجان عەبدولسەلام پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لە نووسینێكدا ئاماژە بە چەند كەسێك دەكات كە ئەگەری توشبوونیان بە بەردی زراو زیاترە.


دەقی نووسینەكەی بەمجۆرەیە:-

كام كەسانە ئەگەری توشبوونیان بە بەردی زراو زیاترە؟

یەكەم- ئەو كەسانەی قەڵەون و كێشیان زیادە

دووەم- ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەروو ٤٠ ساڵە

سێیەم- ئەو كەسانەی نەخۆشی قۆڵۆنیان هەیە

چوارەم- ژنان لە پیاوان زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە حاڵەتەكە هەیە

پێنجەم- كەمی وەرزش و كەمی جوڵە


   ئەمانەش بخوێنەرەوە