ئافرەتان زیاتر تووشی جەڵتەی دڵ دەبن، چۆن؟

2025-02-20  141 جار خوێنراوەتەوە

ئایا دەزانی ئافرەتان زیاتر تووشی جەڵتەی دڵ دەبن لە پیاوان؟ زۆرجار خانمان تووشی جەڵتەی دڵی بێدەنگ و نیشانە نائاساییەکان دەبن.

ڕەنگە نەخۆشییەکانی دڵ لە ئافرەتان بە بەراورد لەگەڵ پیاوان بەشێوەیەکی جیاواز دەربکەون و زۆرجار نیشانەکانی ناڕوونترن، ئەمەش دەبێتە هۆی دواکەوتنی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن. لێرەدا چەند نیشانەیەکی سەرەتایی دەخەینەڕوو کە ڕەنگە ئاماژە بن بۆ کێشەی دڵ.

نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشی دڵ لە ئافرەتان

ئازار یان ناڕەحەتی سنگ: ئازاری سنگ لەوانەیە مات یان نائاسایی بێت، وەک هەستکردن بە فشار یان ناڕەحەتی لەبری ئازاری تیژ، ئازارەکەش درێژ دەبێتەوە بۆ پشت، شان، قۆڵ، یان چەناگە.

تەنگەنەفەسی: دەکرێت لە کاتی پشوودان یان لە کاتی ماندووبوونی سووکدا ڕووبدات، و لەوانەیە ماندوێتی یان سەرگێژخواردنی لەگەڵدا بێت.

ماندوێتی بی هۆکار: هەستکردنە بە ماندوێتی زۆر بەبێ هۆکارێکی دیار، تەنانەت دوای پشوودان  ئەم هەستە ڕەنگە چەند هەفتەیەک پێش ئەوەی جەڵتەی دڵ ڕووبدات زیاد بکات.

سکچوون یان سەرگێژخواردن: ڕەنگە هەندێک لە خانمان هەست بە سکچوون یان ڕشانەوە بکەن، کە دەکرێت بە هەڵە بە تێکچوونی کۆئەندامی هەرس بزانرێت.

ئارەقەکردنەوەیەکی نائاسایی:ئارەقکردنەوەی ساردی لەناکاو بەبێ هۆکارێکی دیار، هاوشێوەی ئارەقەکردنەوە کە پەیوەندی بە دڵەڕاوکێ یان گەرمبوونەوە هەیە.

ئازاری بەشی سەرەوەی لەش: ئازار بریتیە لە ناوچەکانی وەک مل، چەناگە، شان، یان پشت و دەتوانێت بەردەوام بێت یان پچڕپچڕ.

تێکچوونی خەو: کەمخەوی یان زۆر بەخەبەرهاتن لە شەودا بەبێ هۆکاری دیار لەوانەیە پەیوەندی بە کێشەکانی دڵەوە هەبێت.

لێدانی دڵ: هەستکردن بە لێدانی دڵی ناڕێک یان لەناکاو.

دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی دڵ لە ئافرەتان

پزیشک پشت بە کۆمەڵێک پشکنین دەبەستێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشەکانی دڵ ئەم پشکنینانە بەپێی باری تەندروستی دەگۆڕێت پێش ئەنجامدانی هەر پشکنینێک، پزیشکەکە پشکنینی کلینیکی ئەنجام دەدات لە نێو ئەو پشکنینانەی کە پزیشک ئەنجامی دەدات:

پشکنینی تاقیگەیی.

پێوانی پەستانی خوێن.

ECG.

سی تی سکانی دڵ.

MRI ی دڵ.

ئیکۆکاردیۆگرام.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە