کاریگەرییەکانی قەبزی لەسەر کۆئەندامی ھەرس چین؟
2025-02-18
109 جار خوێنراوەتەوە
درووستبوونی قەبزی چەندین هۆكاری هەیە لەوانەش درووستبوونی گیرفانی ھەوایی لە دیواری کۆڵۆن بەھۆی مانەوەی پاشماوەی خواردن یان پیسایی لە کۆڵۆندا کە دەبێتە ھۆی زیادبوونی فشار لەسەر دیواری کۆڵۆن و درووستبوونی ئەم گیرفانانە، کە لەوانەیە ئەمەش ببێتە ھۆی ھەوکردن یان تەقین یان خوێنبەربوونی کۆڵۆن.
د. حەبیب مەحمود، پسپۆڕى نەشتەرگەرى کۆئەندامى هەرس و جگەر و گرێ شێرپەنجەییەکان لە نووسینێکدا ئاماژە بە کاریگەریەکانی قەبزی لەسەر کۆئەندامی ھەرس دەکات.
دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-
ئەگەر قەبزی بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت بە ھەر ھۆکارێک، ئەگەری ھەیە ئەم حاڵەتانەی خوارەوە ڕووبدات:
١-ھەستکردنی ئازاری سک ناوبەناو بەشێوەی پێچی ناوسک.
٢-ھەستکردن بە ئاوسانی سک بەھۆی کۆبوونەوەی غازات.
٣-درزبوونی کۆم یان قڵیشی کۆم بەھۆی تێپەڕینی پاشماوە و پیسایی ڕەق بەناو کۆمدا.
٤-مایەسیری بەھۆی زەختکردن و زۆرکردن لەکاتی پیساییدا کە ئەبێتە ھۆی گەورەبوون و کشانی موولولەکانی دەوری کۆم.
٥-خۆین دانان لە کۆمەوە کە ئەکرێت بەھۆی درزی کۆم یان مایەسیریەوە بێت، ھەندێک جار بەشێوەی خوێن مەیینی دەوری کۆم دەرئەکەوێت.
6-خزان و ھاتنە خوارەوەی ناوپۆشی کۆم و ڕێکە بۆ دەرەوە.
٧-درووستبوونی گیرفانی ھەوایی لە دیواری کۆڵۆن بەھۆی مانەوەی پاشماوەی خواردن یان پیسایی لە کۆڵۆندا کە دەبێتە ھۆی زیادبوونی فشار لەسەر دیواری کۆڵۆن و درووستبوونی ئەم گیرفانانە، کە لەوانەیە ئەمەش ببێتە ھۆی ھەوکردن یان تەقین یان خوێنبەربوونی کۆڵۆن.
٨-درووستبوونی برین لە ناوپۆشی ڕێخۆڵەکان بەتایبەتی برینی ڕێکە.
٩-گیرانی پیسایی لە کۆم و ڕێکە بەتایبەتی کە ھەندێک جار پێویست ئەکات بە ڕێگای تایبەت یان بە نەشتەرگەری چارەخواز ڕزگار بکرێت لەو گیرانە.
١٠-ھەستکردن بە ماندوویەتی و بەدھەرسی و کەم خۆراکی بەردەوام.
١١-بەھۆی قەبزی بەردەوام و زۆر فشار کردن بۆ پیسایی کردن زۆر جار فتقی بن ڕان و دیواری سک دروست ئەبن.
|