شەقیقەی هاوسەنگی چییە؟

2025-02-15  49 جار خوێنراوەتەوە

حاڵەتێکی باوی گێژبوون و تێکچوونی هاوسەنگی جەستە، لە ٤٠٪ ـی ئەوانەی کە شەقیقەیان هەیە ئەگونجێت لەگەڵ سەرئێشەدا تووشی گرفتی گێژبوون ببن، دەشڵێت، نەخۆشییەکە حاڵەتێکی بۆماوەییە واتە لە باوانییەوە بۆی ماوەتەوە.

د. هەردی سیروان پسپۆری نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی قورگ و لووت و گوێ لە نووسینێكدا ئاماژە شەقیقەی هاوسەنگی دەكات .

دەقی نووسینەكەی :-

حاڵەتێکی باوی گێژبوون و تێکچوونی هاوسەنگی جەستە، لە ٤٠٪ ـی ئەوانەی کە شەقیقەیان هەیە دەگونجێت لەگەڵ سەرئێشەدا تووشی گرفتی گێژبوون ببن لە شێوەی:-

– سەرسووڕان

– ڕۆشتنی شتەکانی دەوروبەر لەبەر چاو

– لەدەستدانی هاوسەنگی و کەوتن

– بەرچاو ڕەشبوون

– ترس و ئارەق کردنەوە

– هەستیاربوون بەرامبەر ڕووناکی و دەنگی بەرز و جووڵە

– سەرئێشە

– ماندووێتی

– مێروولەکردن و سڕبوونی دەم و چاو

– گیزەگیز و کپبوونی گوێ

نەخۆشییەکە حاڵەتێکی بۆماوەییە واتە لە باوانییەوە بۆی ماوەتەوە کە لە ئەنجامی گۆڕانی ماددە کیمیاییەکان و ڕێڕەوی خوێن لە مێشکدا سەرئێشە و شەقیقەی هاوسەنگی تووش دەبێت.

هۆکارەکان بریتین لە:

– قەلەقی و هەڵچوونی دەروونی

– گرفتی خەو و ماندووێتی

– تێکچوونی هۆرمۆنات

– ڕووناکی و ژاوەژاو و دەنگی بەرز

– کەمی شەکر و خوێ ی خوێن

– ئەو خواردنانەی ماددەی کافاینیان زۆرە وەک قاوە و ساردی

– خواردنەوە کحولییەکان

– بەکارهێنانی هەندێك دەرمان

– کەم خواردنەوەی ئاو


   ئەمانەش بخوێنەرەوە