هەواڵێکی خۆش گەیشتە ریال مەدرید
1 کاتژمێر پێش ئێستا
39 جار خوێنراوەتەوە
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێگەیشت سەبارەت بە بارودۆخی ئورێلین چوامینی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی فەرەنسی، تەنیا چەند رۆژێک پێش دەستپێکردنی ململانێکانی وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا.
بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، چوامینی بەتەواوی لەو ماندووبوونە ماسوولکەییە چاکبووەتەوە کە لە چەند رۆژی رابردوودا وایکردبوو نەتوانێت لەگەڵ تیپەکەیدا بەشداریی مەشق و راهێنانەکان بکات.
ئارانشا رۆدریگێز، رۆژنامەنووس لە رادیۆی کۆپێی ئیسپانی، ئاشکرای کردووە کە چاوەڕوان دەکرێت چوامینی بۆ یاریی لووتکەی گەڕی یەکەمی لالیگا بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل، کە شەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، بەتەواوی ئامادە بێت و بکەوێتە ژێر فەرمانی جوزێ مۆرینیۆی راهێنەر.
چوامینی دوای تەواوبوونی یارییەکانی مۆندیال و گەڕانەوەی بۆ مەدرید، بەهۆی کێشەیەکی ماسوولکەییەوە بەتەنیا مەشقی دەکرد، بەڵام لە دوایین پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە مەترسییەکەی لەسەر نەماوە و دەتوانێت بگەڕێتەوە نێو پێکهاتەی سەرەکی.
ئەم پێشهاتە لەکاتێکدایە کە بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ریال مەدرید دوایین یاریی دۆستانەی خۆی لە وەرزی ئامادەکاری بەرامبەر یانەی شاڵکەی ئەڵمانی ئەنجام بدات، پێش ئەوەی بەفەرمی لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە گەشتەکەی بۆ وەرگرتنەوەی نازناوی خولی ئیسپانی دەستپێبکات.
|